Accessibility links

زێلێنسکی دەڵێت ڕووسیا دەیەوێت ئۆکرانیا بسڕێتەوە



سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی وتی لە شەش ڕۆژی یەکەمی داگیرکارییەکەی مۆسکۆدا نزیکەی 6,000 ڕووسی کوژراون، ئاماژەشی بەوەدا کرێملن ناتوانێت لەڕێی بۆمب و هێرشی موشەکییەوە وڵاتەکە بگرێت.

زیلینسکی لە ئاماژەیەکدا بۆ هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ناوچەی بابین یار کە لە جەنگی جیهانی دووەمدا هێزەکانی ئەڵمانیای نازی کۆمەڵکوژییان دژی جووەکان تیایدا ئەنجامداوە، وتی " ئەم هێرشە بۆ زۆرێک لە ڕووسییەکانی دەسەلمێنێت کە کیێڤەکەمان بەدڵنیاییەوە بیانییە."

وتیشی " ئەوان یەک شت نازانن سەبارەت بە کیێڤ، سەبارەت بە مێژوومان. بەڵام فەرمانییان پێکراوە مێژووەکەمان بسڕنەوە، وڵاتەکەمان بسڕنەوە، هەموومان بسڕنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG