سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و شاژن ئێلیزابێثی بەریتانیا بە بۆنەی 20 هەمین ساڵیادی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەرەوە هەریەکەیان بەیاننامەی خۆی بڵاوکردەوە و هاوسۆزی خۆیان دەربڕی بۆ کەسوکاری نزیکەی 3 هەزار کەس کە لەو هێرشانە گیانیان لەدەست دا.
لێدوانی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 20 هەمین ساڵیادی هێرشە تێرۆریستییەکانی 11 ی سێپتەمبەر بۆ سەر ئەموریکادا دەڵێت ئێمە ئەمڕۆ ڕۆژێکی خەمبار یاددەکەینەوە کە لە بیرەوەری ملیۆنان مرۆڤی ئەم جیهاندا هەڵکۆڵراوە.
لەو ڕۆژەدا تێرۆریستان نزیکەی 3000 کەسی زیاتر لە 90 وڵاتی جیهان لە ئەمەریکادا کوژران بە دەستی کەسانی تێرۆرست لە هێرشی نامەردانەی قێزەوەن. هەزارانی دیکەش برینداربوون.
لەم ڕۆژەدا بیرم لای قوربانییەکان و خێزانەکانیاننە.
ئێمە ڕێز لەو ڕزگاربووانە دەگرین کە بۆ بەردەوامبوون لە ژیانی خۆیان ناچاربوون بەسەر برینی جەستەیی و سۆزداریدا زاڵ ببن.
ئێمە ڕێز لەو کەسانە دەگرین کە هەر لە سەرەتاوە بە دەنگەوە هاتن و خۆیان خستە بەردەم مەترسییەوە، کە زۆرێکیان بە تەواوەتی قوربانیان داوە و بۆ بەرجەستەکردنی مرۆڤایەتی و هاوسۆزی کە تێرۆر لە هەوڵی لەناوبردنیدایە.
ئێمە ئەو هاودەنگی و یەکڕیزی و بەهێزییەمان لە بیرە کە 20 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە گوزارشتی لێکرا، بە ئامانجی ئایندەیەکی ئازاد بەبێ تێرۆریزم.
ئێمە ئەمڕۆ لە هاوهەڵوێستی لەگەڵ خەڵکی شاری نیویۆرکی ئەمەریکا و هەروەها لەگەڵ هەموو قوربانیانی تێرۆر لە هەموو شوێنێکی جیهاندا دەوەستینەوە ئێمە پابەندیی خۆمان نوێ دەکەینەوە بۆ پێکەوە کارکردن بۆ پشتگیریکردن لە ماف و پێداویستیەکانیان.
نامەیەک لە شاژن ئێلیزابێثەوە بۆ سەرۆکی ئەمەریکا لە 20 هەمین ساڵیادی هێرشەکانی 11 ی سێپتەمبەری 2001دا کە لە ڕێگەی ئەژماری ئینستاگرامی خێزانی پاشایەتییەوە بڵاوکراوەتەوە و تیایدا نووسراوە:
هاوکات یادی 20 ساڵەی هێرشە سامناکەکانی 11ی سێپتەمبەری 2001 دەکەینەوە، بیر و نزاکانم و لێدوانی خێزان و تەواوی نەتەوەکەم - لەگەڵ قوربانی و ڕزگاربووان و خێزانە زیانلێکەوتوەکاندان، هەروەها یەکەمین ئەو کارمەندانی فریاگوزاریی کە هەر لە سەرەتاوە بە دەنگ بارودۆخەکەوە هاتن.
سەردانم بۆ شوێنی ناوەندی بازرگانی جیهانی لە ساڵی 2010 لە یادمدا چەسپاوە. ئەمە ئەوەم بیردەخاتەوە کە ئێمە یادی ئەو کەسانە بەرزڕادەگرین کە لە وڵاتی جیاجیا و ئاینی جیاجیاوە هاتوون و گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ستایشی خۆڕاگری و سووربوونی کۆمەڵگاکان دەکەین کە هاتنە پاڵمان بۆ سەرلەنوێ بنیادنانەوە.