ئۆفیسی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ڕۆژی دووشەممە وتی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکدا لە دیمەشق لەگەڵ سەرکردەی گروپێکی یاخیبوودا کۆبووەتەوە و جەختی لە پێویستییەکان کردەوە بۆ گواستنەوەیەکی سیاسیی دەسەڵات بە سەرکردایەتی سوریا.
ئۆفیسی گییەر پیدەرسن وتی گواستنەوەکە دەبێت لە بنەماکانی بڕیارێکی ساڵی 2015 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرچاوەی گرتبێت کە داوای " فەرمانڕەواییەکی متمانەپێکرا و گشتگیر و نا تائیفی " دەکات، لە ماوەی شەش مانگدا، هەروەها داوای دامەزراندنی پڕۆسەیەک دەکات بۆ نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ و دواتر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.
پیدەرسن لە لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ سەرکردەی گروپی تەحریر شام ئەحمەد ئەلشەرعدا جەختیشی لە " نیازی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووەتەوە بۆ دابینکردنی سەرجەم یارمەتییەکان بۆ گەلی سوریا."
سەردانەکەی پیدەرسن بۆ دیمەشق پارچەیەکە لە گفتوگۆیەکی گەورەی نێودەوڵەتی لەگەڵ یاخیبووەکاندا، کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی ئەسەدەوە دروست بووە، لە کاتێکیشدایە کە سوریا ڕووبەڕووی هەڵچوونێکی سیاسیی بووەتەوە دوای زیاتر لە 50 ساڵ لە فەرمانڕەوایی بنەماڵەکەی ئەسەد و پێویستییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەیەکی گەورە دوای شەڕە خوێناوییەکەی ناوخۆی وڵاتەکە.
سەرۆکی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆم فلێچەر ڕۆژی دووشەممە وتی گەیشتووەتە بەیروت و لە ڕێگایدا دەبێت بۆ دیمەشق.
فلێچەر وتی " هەفتەیەک لە گۆڕان دوای پێنج دەیە، دواتر گۆڕانێکی پێنج دەیەیی لە هەفتەیەکدا."
بەرپرسی کاروباری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کایا کالاس وتی نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بۆ سوریا ڕۆژی دووشەممە بە مەبەستی گفتوگۆکردن دەچێت بۆ دیمەشق.
کالاس لە بڕۆکسل بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بۆ ئێمە، تەنها قسە کردن نیە، بەڵکو دەمانەوێت ئەرکەکان بە ئاڕاستە ڕاستەکەدا بڕۆن."
وتیشی " سوریا ڕووبەڕووی گەشبینی و ئەرێنی بووەتەوە، بەڵام زیاتر ڕووبەڕووی داهاتوویەکی نادیار بووەتەوە و ئێمەش دەبێت دڵنیا ببینەوە لەوەی کە ئەمە بە ئاڕاستە ڕاستەکەدا بڕوات."
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا