سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش دەڵێت کێشەی ئاسایشی خۆراکی جیهان بەبێ باشکردنەوەی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی ئۆکرانیا و هەناردەی خۆراک و پەیینی ڕووسیا بۆ بازاڕەکانی جیهان چارەسەر نابێت.
داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا هەڵمندەیی بازاڕە داراییەکانی زیاتر کرد، بووە هۆی زیادبوونی نرخی شتومەکەکان و کاریگەریی لەسەر گواستنەوەی کەلوپەلەکان دروست کردووە.
گۆتیرێش لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئابوجای پایتەختی نایجیریا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " شیکەرەوەکانمان ئاماژە بەوە دەدەن جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا تەنها شتەکان خراپتر دەکات، خەریکە قەیرانێکی سێ ڕەهەندی دروست دەکات کە سیستمەکانی خۆراک و وزە و دارایی جیهان بۆ وڵاتە پێشکەوتووەکان تێکدەدات."
وتی " لەڕاستیدا چارەسەری ڕاستەقینە بۆ کێشەکە بەبێ گەڕاندنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئۆکرانیا و هەناردەکردنی بەرهەمەکانی پەیین و خۆراک لە ڕووسیا و بێلاڕووسەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان نابێت."
گۆتیرێش وتی سوورە لەسەر ئەوەی کارئاسانی بکات بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەک تاوەکو یارمەتیدەر بێت لە دەستکەوتنی ئەو ئامانجانە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز