Accessibility links

کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ و پرسی کورد له‌ ئێران


سی و چواره‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی یو ئێن - ژێنێڤ
سی و چواره‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی یو ئێن - ژێنێڤ

ڕێپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ دۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران باسی له‌ کوشتنی کۆڵبه‌ران له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ کرد.

له‌ ماوه‌ی 34مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، رێپۆرتێری تایبه‌تی یو ئێن بۆدۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران، خانمی ئاسمه‌ جه‌هانگێری ئاماژه‌ی به‌ دۆخی ناله‌باری مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران دا کرد و گوتی، "لانی که‌م 530 که‌س له‌ ماوه‌ی ساڵی 2016ی زاینی دا له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ ئێعدام کراون." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی پێدا که‌ له‌وه‌تا مانگی یه‌کی ساڵی 2017ی زاینی یه‌وه‌ 156 که‌سی تۆمارکراو له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ئێعدام کراون.

کاک ته‌یمور ئه‌لیاسی - کۆبوونه‌وه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ- ژێنێڤ
کاک ته‌یمور ئه‌لیاسی - کۆبوونه‌وه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ- ژێنێڤ

نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان بۆ ڕێکخراوی یو ئێن له‌ ژێنێڤ، ته‌یمور ئه‌لیاسی که‌ خۆی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شدار بووه‌ و له‌ سه‌ر دۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ کوردستانی ئێران دا دوا پێشوازی له‌ ڕاپۆرتی خانمی ئاسمه‌ جه‌هانگیری کرد و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ یه‌که‌م جاره‌ که‌ ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان په‌نجه‌ بۆ لای کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ڕاده‌کێشێت که‌ گه‌لێک له‌ کۆڵبه‌رانیان کوشتوونه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:05 0:00

XS
SM
MD
LG