ڕاپۆرتێکی نوێی ی‌و ئێن بۆی به ئه‌و ئه‌نجامه گه‌یشت که بۆی هه‌یه داعش تاوانبار به تاوانه‌کانی شه‌ر، شه‌ر به دژی مرۆڤایه‌تی و کوشتنی به کۆمه‌ڵ بێت.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا لیسا شله‌ین له ژنێڤه‌وه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
راپۆرتی کاربه‌ده‌ستی پایه بلندی کومیسیونی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به یوئین له سه‌ر بناخه‌ی وتووێژان له گه‌ل زیاتر له 100 که‌سان یان شاهیدن یان له هیرشه‌کانی ملیتانه‌کانی داعش له ماوه‌ی 9 مانگی رابردوو دا گیانیان به سڵامه‌ت ده‌رباز کردووه.لێکۆڵه‌ڕانی ی‌و ئێن ده‌ڵێن ڕاده و سروشتی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجام دراون به تایبه‌تی جێگای حه‌پسان و بێزارین.
ئه‌و پێشێلکاری یانه‌ی به هۆی توندڕه‌وانی داعش ئه‌نجام دراون، کوشتن، ئه‌شکه‌نجه‌دان، ده‌ست درێژی ناموسی و بازرگانی له ڕێگای له‌ش فرۆشی، زۆر هێنان بۆ گۆڕینی ئاین، و به زۆر ڕاگرتنی منداڵان له ڕێزی گرووپه‌که‌دایه.ڕاپۆرته‌که ده‌ڵیت ئه‌و پێ شێلکاری یانه بۆی هه‌یه وه‌ک تاوانه‌کانی مرۆڤایه‌تی و تاوانه‌کانی شه‌ر بژمێردرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری کرداری لێکۆڵینه‌وه بۆ عێڕاق، سووکی ناگرا، ده‌ڵێت ئه‌و تاوانانه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجام دراون پێشتر له ڕووی مه‌به‌سته‌وه بووه و ئه‌و گرووپه تاوانی له دژی هه‌ر کۆمه‌ڵێک له عێڕاق دا ئه‌نجام داوه.
ناگرا:
"له ڕاستی دا ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین فره‌نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی له عێڕاق دایه که به ته‌واوی هه‌پڕوون به هه‌پڕوون بووه.له هێرشه‌کانی به تایبه‌تی دژ به ئێزه‌دی یه‌کان ئێمه بۆمان ده‌رکه‌وت که به ئاشکرا مه‌سه‌له‌ی کوشتن له گۆڕێ دابوو و زیانی جیدی له باری جه‌سته‌یی و ده‌روونی به دواداهات و منداڵانیان به زۆری ڕاگوێست.ئه‌م هێرشانه به مه‌به‌ستی له ناوبردنی ئێزه‌دی یه‌کان وه‌ک گرووپێک بوو. هه‌ر بۆیه‌شه ئێمه ده‌ڵێین که ده‌کرێت قڕکردنی به کۆمه‌ڵ له لایه‌ن داعشه‌وه ڕووی داوه."
به‌لگه ترسناکه‌کانی راپۆرته‌که به وردی ئه‌و کرداره ترسهینه‌رانه باس ده‌کات که تونده‌ره‌وانی ئیسلامی ئه‌نجامیان داوه. ڕاپۆرته‌که باسی کوژرانی بێ به‌زه‌ییانه‌ی سه‌دان گه‌نج و پیاوی یه‌زیدی ده‌کات.
له ده‌میکدا ده‌ستریژی له پیاوان کرا، وه‌ک راپۆرته‌که ده‌ڵێت ژنان وه‌ک "ده‌ستکه‌وتی شه‌ر" ڕفێندران، گه‌لێک له ئه‌وان به ئاشکرا فرۆشران و وه‌ک "دیاری" به تیروریستانی داعش دران. کچانی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵی به‌رده‌وام ده‌سترێژی نامووسیان بۆ سه‌ر کرا، و بێ ڕێزیان پێ کرا و وه‌ک کوێله فرۆشران.
ناگرا ده‌ڵیت لێکۆڵه‌رانی یوئین وت‌ووێژیان له گه‌ڵ چه‌ندین کوڕی گه‌نج کرد که له کاتیگیران خۆیان ده‌رباز کرد. به پێی گه‌واهی دانی ئه‌وان، ئه‌و خاتوونه ده‌ڵێت وێده‌چێت سه‌دان، ئه‌گه‌ر هه‌زاران منداڵێش نه‌بن به زۆر براونه ڕێزی ملیتانه‌کان.
ناگرا:
"کوڕانی ته‌مه‌ن 8 ساڵی زۆریان بۆ هێنرا که ببن به موسوڵمان.ئه‌وان مه‌شقیان پێدرا چلۆن چه‌کان به کاربێنن.ئه‌وان زۆریان بۆهێنان که چاو له سه‌ربڕینه‌کان بکه‌ن، ئه‌و کۆڕانه چه‌ندین جاران ئه‌وه‌یان به ئێمه گوت، و کاتێک ئه‌وان نه‌یان هه‌ویستبا ئه‌وه سزایان ده‌دان."
تێکست: ناگرا ده‌ڵیت لێکۆڵه‌ران له توانایان دابوو بیسه‌لمێنن که گه‌ڵێک شه‌ڕه‌وانی بیانی له نێو گرووپی داعش دانه. ئه‌و ده‌ڵێت هێندێک له ئه‌و شه‌ڕه‌وانانه‌ی بیانی هی دوو وڵاتی ڕۆژئاوایین، به‌ڵام زۆربه‌یان هی وڵاتانی دراوسێنه.ئه‌و خانمه ناوی وڵاته‌کانی نه‌هێنا.
لێکۆڵه‌ران هه‌روه‌ها زانیاری پشتڕاستکراویان سه‌باره‌ت به پێشێل‌کرانی مافه‌کانی مرۆڤ پێ گه‌یشتوه که له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق و ملیتانی هاوپه‌یمانیان ئه‌نجام دراون.ڕاپۆرته‌که ده‌ڵیت ئه‌و هێزانه و ملیتانه‌کان له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تیان له دژی داعش هاوینی ڕابردووشوێنه‌واری ئه‌وه‌یان به جێ هێشت که کوشتنیان له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی دادوه‌ری، ئه‌شکه‌نجه‌دان، ڕفاندن، به زۆر ڕاگویستنی خه‌ڵک ئه‌نجام دا.
ڕاپۆرته‌که داوا ده‌کات ئه‌و دۆخه‌ی عێڕاق وه‌ک ئه‌گه‌ری قڕکردنی گشتی، تاوانه‌کانی له دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانه‌کانی کاتی شه‌ڕ له عیراق به دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پێ ڕاگه‌یشتن به تاوانه‌کان بدرێت.