نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای چۆلکردنی ده‌ست به جێی سه‌دان که‌سی بریندار له خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب له ژیر کونتڕۆڵی سه‌رهه‌ڵداو له باکووری سوریادا ده‌کات، که له ژێر بومبارانی ئاسمانی حکومه‌ت و هێزه‌کانی رووسیا بو ماوه‌ی چه‌ند رۆژاندا بووه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا لیسا شله‌ین له ژنێڤ ڕا له ئه‌م ڕاپۆرته‌ی دا ده‌نووسێت که دۆخی ناله‌بار له حه‌له‌ب شوێنی خستۆته سه‌ر کاری گرووپی پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی مرۆڤایه‌تی سه‌ر به هێزی تایبه‌تی بۆ هه‌وڵی مرۆڤایه‌تی. دۆخی سه‌دان هه‌زار مه‌ده‌نی گیرخواردوو له نێو 18 ناوچه‌ی ده‌وره‌گیراو هه‌روا وه‌ک جێگای نیگه‌رانی ده‌مێنێته‌وه.
به‌ڵام، نێردروای تایبه‌تی ی‌و ئێن بۆ سوریا ره‌مزی عیزه‌دین ده‌لێت هێزی تایبه‌تی تیشکی خسته سه‌ر هه‌ره‌شه‌ی گه‌وره بۆ دانیشتوانی مه‌ده‌نی که له لایه‌ن بومبارانی قورس له خۆرهه‌لاتی حه‌له‌ب بۆ سه‌ریان له ئارادایه.
ره‌مزی: "ده‌بێت بۆمبارانه‌که رابوه‌ستێت. مه‌ده‌نێکان ده‌بێت پاریزگاریان لێبکرێت و ته‌قه‌وه‌ستاندن سه‌ر له نوێ ده‌ست پێبکاته‌وه."
ره‌مزی شی ده‌کاته‌وه که دۆخی پزشکی به تایبه‌تی زۆر زۆر خراپه. ئه‌و ئاماژه ده‌کات گه‌لێک نه‌خۆشخانه و که‌ره‌سه‌ی ده‌رمانی به هۆی هێرشه‌کانی ئاسمانی له شاره‌که دا زیانیان پێگه‌یشتوون، که بۆ ماوه‌ی سێ مانگان به بی یارمه‌تی نیونه‌ته‌وه‌یی بووه.
ئه‌کت: "مه‌زه‌نده ده‌کرێت که نزیکه‌ی 600 که‌س بریندار ناکرێت چاره‌سه‌ری گونجاویان بو دابین بکرێت. هه‌ر دوێنی ، دوو له هه‌شت نه‌خۆشخانه‌ی ماوه له حه‌له‌ب به پێی راپۆرت که‌وتنه به هیرشی تۆپ و له کار که‌وتوون. ئیستا ته‌نیا 35 دوکتور چاره‌سه‌ری لانی که‌م 250 هه‌زار که‌س ده‌که‌ن."
به‌ڵام نوێنه‌ری سوریا بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، به‌شار جه‌عفه‌ری ده‌ڵێت ئه‌وان شه‌ڕیان به سه‌ر دا سه‌پاوه.
جه‌عفه‌ری: "ئێمه پێویستیمان به یارمه‌تیه‌کانی مرۆڤایه‌تی نیه. پێویسته ئێمه کۆتایی بۆ ئه‌و شه‌ڕه بهێنین که به سه‌رمان دا سه‌پاوه. ئێمه ئه‌و شه‌ڕه‌مان هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵکوو ئه‌وه شه‌ڕێکی تێروریستانه که به سه‌ر خه‌ڵک و حکومه‌تی سوریا دا سه‌پێنراوه."
ڕه‌مزی جه‌خت ده‌کاته‌وه که گه‌لێک گرنگه هه‌ر چی زووتر برینداران رابگوێزن. هه‌روه‌ها دهشتلێت خوارده‌مه‌نی له به‌شی خورههلاتی حه‌له‌ب که‌م بووه و ته‌نیا 14،000 ژه‌م خوارده‌مه‌نی بۆ یه‌ک له سێ به‌شی خه‌ڵک ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت بومبارانی به‌رده‌وام و قورس له به‌شی باکووری شاره‌که زیانی به خزمه‌تگوزاری یه‌کانی سه‌ره‌تایی گه‌یاندوه و له ناویبردوون و وای کردوه که‌مبوونی ئاو و کاره‌با بێته پێش.