ئەو هێزانەی کە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکای کۆمەکو پشتیوانیان دەکات ، دەستیان بە هەڵمەتێکی لەشکری بۆ سەر دوایی بنکە و قەڵای گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی سوریا کردوە ، بەڵام شارەزایان ئاگاهی ئەوە دەدەن کە ئەبو بەکر بەغدادی رابەری گروپی دەوڵەتی ئیسلامی و ئەو کەسە لەلایەن جیهانەوە هەرە داواکراوە ،ئەمجارەش نەکەوێتە داوەکەوە و دەربازی بێت.
ئەوەی جێی ئاماژەی ئەو هەواڵانە لە گۆڕێدابوون کە بەغدادی کوژراوە یان بریندار بووە ، بەڵام ئەم رابەرە فێلبازە ئەوەی یەکەمجار بە ئاشکرا دەرکەوت لە مانگی تەموزی ساڵی 2014 دا بوو کاتێک لە منبەری مزگەوتێک لە شاری موسڵ لە عێراق دەوڵەتی خەلافەتی راگەیاند ، وا بڕوا دەکرێت بەغدادی هێشتا زیندوو بێت.
هیشام ئەلهاشمی سیاسەتمەداری عێراقی و پسپۆر لە کاروباری گروپی توندڕەوی سونەی دەوڵەتی ئیسلامی دەڵیت، سەرچاوەکانی ئاسایسی سەر بەخۆ پێیان گوتوە کە ئەبو بەکر بەغدادی خۆی لە سوریادا شاردوەتەوە و لە نێوان شارۆچکەی بێجی لە باکوری عێراق و نێوان سوریا بەردەوام هاتوچۆ دەکات.