Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت پێشبینی دەکرێت لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان بایدن و شیدا باس لە گرژییەکانی سەر تایوان بکرێت


سەرچاوەیەکی نزیک لە بابەتەکەوە وتی پێشبینی دەکرێت سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆکی چین شی جین پینگ ڕۆژی پێنجشەممە لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە گفتوگۆ بکەن، پێشبینی دەکرێت جەنگەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا و گرژییەکانی نێوانیان لەسەر تایوان بابەتی سەرەکی گفتوگۆکە بن.

وتەبێژی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن کیربی ڕۆژی سێشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی وت بەڕێوەبردنی ڕکابەرییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە لە بواری ئابووریدا ڕەنگە لە پەیوەندییەکەدا تاوتوێ بکرێت.

ئەمەش پێنجەمین پەیوەندیی تەلەفونی نێوان دوو سەرۆکەکە دەبێت، هەروەها لە کاتێکدایە کە چین هۆشداری داوەتە بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن دژی ئەگەری سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی بۆ تایوانی دیموکراتخواز.

کیربی وتی " هەموو بابەتەکان لە گرژییەکان لەسەر تایوانەوە بۆ جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا و چۆنێتی بەڕێوەبردنی ڕکابەرییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە، بێگومان لەبواری ئابووریدا، لە گفتوگۆکەدا باسیان لێوەدەکرێت."


وتیشی " ئەم پەیوەندییە تەلەفونییە دەمێکە پلانی بۆ داندراوە و پێشتر ئەو بابەتانە ئامادەکراون کە دوو سەرۆکەکە قسەیان لەسەر دەکەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG