پـێشنیاری کۆماریـیه‌کان بۆ پلانی کورتهێنانی بودچه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوودا بڕی 4 ترلیۆن دۆلار که‌م ده‌کاته‌وه.
له وتاری هه‌فتانه‌یدا بۆ گه‌ڵی ئه‌مریکا سه‌رۆك ئۆباما ده‌ڵێت نه‌خشه‌که له شوێنی نه‌گونجاودا که‌مکردنه‌وه‌ی توند ئه‌نجام ده‌دات.
سه‌رۆك ئۆباما ده‌ڵێت " له کاتێکدا له‌و باوه‌ڕه‌دام ئامانجه‌که‌یان جێگای بایه‌خه، له‌و باوه‌ڕه‌شدام ڕوانگه‌یان بۆ ئه‌مریکا هه‌ڵه‌بوو، ئه‌و ڕوانگه‌یه‌یه که ده‌ڵێت له کاتێکدا گه‌لانی دیکه هه‌نگاوی خێرامان پێده‌نێن به‌ده‌ر له توانای خۆمان بۆ کار و کارداری داهاتوو، ده‌بێت ئێمه که‌مکردنه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی له ژێرخانی بواری خوێندن و وزه‌ی خاوێن و وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌دا بکه‌ین. ئێمه ده‌بێت سه‌رکه‌وتووبین له پێشبڕکێدا و ئه‌و ئامانجانه به‌ده‌ستبهێنین."
ئه‌و ڕوانگه‌یه‌یه ده‌ڵێت له پـێناو که‌مکردنه‌وه‌ی کورتی بودجه ده‌بێت سنورێك دانێن بۆ چاودێری ته‌ندروستی. هه‌نگاو بنێین بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی که ملیۆنه‌ها له که‌سانی به‌ته‌مه‌ن و که‌م ده‌رامه‌ت و منداڵان و ئه‌و ئه‌مریکیانه‌ی که‌م ئه‌ندامن به بێ خزمه‌ت گوزاری ته‌ندروستی بمێنه‌وه که پێویستیان پـێیهتی.
سیناتۆری پارتی کۆماری تۆم کۆبرن که کاری بزیشکه له ستانی ئۆکلاهۆما ده‌ڵێت " له ڕاستیدا به‌رنامه‌ی جاودێری ته‌ندروستی و پزیشکی حکومه‌ت پته‌وترده‌بێت له چوارچێوه‌ی پێشنیاری پلانی بودجه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که ئه‌ندامی کۆماری کۆنگرێس بۆل ریان خستیـیه ڕوو.
سیناتۆر تۆم کۆبرۆن ده‌ڵێت پلانه‌که‌ی 6 ترلێۆن و 200 ملیۆن دۆلار له 10 ساڵی داهاتوودا پاشه‌که‌وت ده‌کات، ڕێگای بووژاندنه‌وه دیاری ده‌کات، نه‌ك ده‌ستگرتنه‌وه، پاشه‌که‌وت له جاودێری ته‌ندروستیدا ده‌کات له رێگای پێدانی سووده‌کانیه‌وه به هه‌موان، به ده‌ستپێکردن له‌و که‌سانه‌وه‌ی له ژێر ته‌مه‌نی 55 ساڵیدان هه‌تا ده‌گاته نه‌خشه ته‌ندروستیه‌کانی ئاستێـکی به‌رزیان هه‌یه، هاوشێوه‌ی ئه‌و پلانه‌ی ئه‌ندامانی کۆنگرس هه‌یانه.
ڕۆژی هه‌ینی کۆماریه‌کان به 235 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 193 ده‌نگ سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا له تێپه‌ڕاندنی نه‌خشه‌ی بودجه که مه‌رج نیـیه پابهندبوونان پـێوه هه‌بێت.
هه‌موو ئه‌ندامانی پارتی دیموکرات به ( نا) ده‌نگیان له سه‌ر بودجه دا. له ئێستادا ده‌چێته به‌رده‌م کۆنگرسی ئه‌مریکا که دیموکراته‌کان تـیایدا زۆرینه‌ن. وا چاوهڕواندهکرێت مشت‌ومڕ له سه‌ری توندتربێت.