سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا ڕایگەیاند لە 6 ی مانگی سێدا هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بە یارمەتی هێزەکانی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا هێرشێکییان ئەنجامداوە و سەڵاح محەمەد ئەلعەبدوڵایان دەستگیرکردووە، کە سەرکردەی شانەیەکی داعش بووە لە دەوروبەری شاهیلی سوریادا.
سەرکردایەتییەکە ئەوەشی خستەڕوو " لە ماوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک دەستییان بەسەر چەندین چەکدا گرتووە، بە نیشانشکێن و AK-45 و نارنجۆک و چەندین جۆری دیکەی چەک و تەقەمەنیشەوە."
گوتیشی " ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بەشێکە لە هەڵمەتی بەردەوامیدان بە شکستهێنان بە داعش و لە ناوبردنی تۆڕەکانی داعش و ڕێگریکردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی گروپە تیرۆریستییەکە لە ناوچەکەدا.
هێزەکانی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا لە ماوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە ڕێی دابینکردنی پشتیوانی هەواڵگری و تەکنیکییەوە یارمەتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیکییان داوە."