وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر پارێزگای دهۆکی لە باکووری عێراق دەکات، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی هاووڵاتیانی مەدەنی.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس لە بەیاننامەیەکدا وتی کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی جێی قبوڵکردن نییە و سەرجەم وڵاتان دەبێت ڕێز لە بەرپرسیارێتییەکانیان بگرن لەژێر یاسای نێودەوڵەتیدا، بە پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنیشەوە.
وتیشی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خێزانی قوربانییان دەکەین و هاوسۆزی خۆمان بۆ بریندارەکان دەردەبڕین. بەردەوام دەبین لە پشتیوانی بەهێزمان بۆ سەروەری خاک و ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراقیش.