میسریه‌کان له ئه‌مه‌ریکا ئاهه‌نگیان گێڕا به بۆنه‌ی ده‌ست له کارکشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی میسری حوسنی موباره‌ك له ئاکامی خۆپیشاندانه‌کانی که ڕووبه‌ڕووی بووه‌وه.
سه‌ڕۆکی ئه‌مه‌ریکاش باراك ئۆباما به‌په‌رۆشه‌وه هه‌واڵه‌کانی چاودێری ده‌کرد له ڕی ته‌له‌فزیون و ئینته‌رنێته‌وه له ڕۆژی هه‌ینیدا له‌و ده‌مه‌ی هه‌واڵی ده‌ست له کارکشانه‌وه‌ی موباره‌ك و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ له‌شکر ڕاگه‌یه‌ندرا.
ژماره‌یه‌ك خه‌ڵکی به په‌یامنێرانیان ڕاگه‌یاند که شانازی ده‌که‌ن به‌و ده‌ستکه‌وته‌ی که هاوڵاتێانی میسری به‌ده‌ستیان هێناوه له ماوه‌ی 18 ڕۆژی خۆپیشاندان له کاتێکدا ژماره‌یه‌کی تریان ئومێدیان خواست له‌شکری میسر یارمه‌تی گواستنه‌وه‌ی میسر بدات به‌ره‌و ئازادی و دیموکراسی.
له وته‌که‌یدا له کۆشکی سپییه‌وه، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراك ئهباما گوتی میسریه‌کان ئیلهامیان داینێ به‌وه‌ی په‌نایان نه‌برده به‌ر توند و تیژی له ڕاکێشانی که‌وانه‌ی مێژو به‌ره‌و دادپه‌روه‌ری. داواشی له له‌شکری میسر کرد گواستنه‌وه‌یه‌کی باوڕ پێکراو مسۆگه‌ر بکه‌ن و مافی میسریکان بپارێزن و یاسای باری نائاسایی وڵاته‌که هه‌ڵبگرن و ڕێگه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنیکی ئازاد و ڕه‌وایانه خۆش بکه‌ن. گوتیشی ده‌بێت ئه‌و قۆناغی گواستنه‌وه‌یه تێکرای ده‌نگه‌کانی میسر له‌سه‌ر مێزی وتووێژ کۆبکاته‌وه.