وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مارکۆ ڕوبیۆ ڕایگەیاند ئەمەریکا باڵیۆزی ئەفریکای باشووری لە وڵاتەکەی دەرکردووە و باڵیۆزەکەی بە " سیاسەتمەدارێکی هاندەر بۆ ڕەگەزپەرستی " ناوبرد و وتی ڕقی لە ئەمەریکا و سەرۆک دانۆڵد ترامپە.
لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئێکس، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند "ئیبراهیم ڕەسووڵ، باڵیۆزی ئەفریقای باشووری لە ئەمەریکا ڕقی لە وڵاتەکە و دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکایە" و ڕایگەیاند "ئەو چیتر جێگەی لەم وڵاتەدا نییە".
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز