سیاسەتمدارێکی ناسراوی کورد پێنجشەممە گوتی ئەمەریکا لە سوریا دا دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی داعش لە ناوبات، ناوەندەکانی خزمەتگوزاری سەرەتایی ساز بکات و لایەنێکی چالاک بێت بۆ ئەوەی چارەسەرێکی سیاسی بدۆزیتەوە دوای ئەوەی ١٠ ساڵ شەڕی نێوخۆیی لە سوریادا روویداوە.
ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی کومیتەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی دیمۆکراتێکی سوریا، کە باڵی سیاسی یەکینەکانی پاراستنی گەلە، گوتی ئەمەریکا بەڵێنییەکی روونی داوەتە کوردەکان.
ئەو خانمە دوای ئەوەی لە واشنگتنی پێتەخت لە گەڵ نوێنەرانی کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگری کۆبوونەوەی هەبوو بە رۆیتێرزی گوت، "ئەوان بەڵێنیان دا ئەوەی لە دەستیان بێت ئەنجامی بدەن بۆ ئەوەی داعش لە ناو ببەن و خزمەتگوزارییەکان لە باکووری خۆرهەڵاتی سوریا دابمەزرێنن.
ئەو خانمە هەروەها ئاماژەی پێدا و گوتی، "ئەوان گوتیان دەیانەوێت لە سوریا دا بمێننەوە و پاشەکشە ناکەن و بەردەوام لە گەڵ دەوڵەتی ئیسلامی شەڕ دەکەن.
ئەوان پێشتر لە سەردەمی بەڕیوەبەرایەتی ترامپ دا و لە ماوەی کێشانەوە لە ئەفغانستان سەبارەت بە ئەم مەسەلەیە روون نەبوون، بەڵام ئەم جارە ئەوان هەر شتێکیان روون کردەوە."
سەرۆک بەشار ئەسەد لە لایەن روسیا و ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت لە دەمێکدا یەکینەکانی پاراستنی گەڵ کە کوردی سوریان لە لایەن ئەمەریکاوە پشتیوانی دەکرێن. بەڵام سەرۆکایەتی دانۆڵد ترامپ لە ٢٠١٩ دا هێزەکانی ئەمەریکای لە سوریا کشاندەوە و کارێکی وای کرد کە تورکیا هێرش بۆ سەر کوردەکان بکات.
کوردەکان داوایان لە حکومەتی ئەمەریکا کردووە کە یارمەتی بکەن خالی سنوری یەعرووبیە لە نیوان سوریا و عێراق بۆ یارمەتییەکانی مرۆڤایەتی سەر لە نوێ بکەنەوە و نەخشێکی گرنگ لە یارمەتی کردن بە سەقامگیری سیاسی بگێرن، وەک ئیلهام ئەحمەد گوتی.
ئەو خانمە کە مانگی ڕابردوو چاوی بە وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگیی لاڤرۆڤ لە مۆسکۆ کەوت گوتی کوردەکان هەروەها لە گەل رووسیەکان کە رۆڵی سەرەکیان لە سوریا دا هەیە لە گفتوگۆ دابوونە و ئامادەن لە گەڵ ئێرانیش قسە بکەن.
هەروەها کوردەکان لە گەڵ دمشقیقش قسەیان کردوە لە هەوڵێکدا کە سەقامگێرێکی سیاسی بدۆزنەوە.
ئەو گوتی، "ئێمە شتێکی ئەوەندە بەرچاو نابینین کە لە کورت خایەندا رووبدات. ئێمە هیوادارین حکومەتی ئەمەریکا رۆلێکی چالاکتری بۆ سەقامگیرێکی سیاسی سوریا هەبێت و هەر دەش بێت وابێت."