Accessibility links

ئەمەریکا: پێشبینی دەکرێت ئەم ساڵ ژمارەیەکی پێوانەیی دیکە لە گەشتکردن لە ماوەی پشووەکاندا تۆمار بکرێت


فڕۆکەخانەی دێنڤەری نێودەوڵەتی، 19 ی مانگی 12 ی ساڵی 2024
فڕۆکەخانەی دێنڤەری نێودەوڵەتی، 19 ی مانگی 12 ی ساڵی 2024

وادیارە کە ئەمساڵیش ژمارەیەکی پێوانەیی دیکە لە گەشتکردن لە ماوەی پشووەکاندا لە ئەمەریکا تۆمار دەکرێت. ئەنجومەنی ئوتومبێلی ئەمەریکایی پێشبینی دەکات لە ڕۆژی شەممەوە تاوەکو سەری ساڵ زیاتر لە 119 ملیۆن کەس بۆ لانیکەم 80 کم دوور لە ماڵەوەیان گەشت بکەن، ئەمەش زیاتر دەبێت لە ژمارە پێوانەییەکەی ساڵی 2019. دوو ڕۆژە کۆتاییەکەی هەفتە لە هەردوولای کریسمسەوە وادیارە ببێتە قەرەباڵغترین کات لەسەر شەقامەکان و لە ناو فڕۆکەخانەکاندا.

گروپی بازرگانی هێڵە ئاسمانییەکان بۆ ئەمەریکا، بە هەمان شێوە پێشبینی ژمارەیەکی پێوانەیی دەکات لە گەشتکردن، دەڵێت پێشبینی دەکات هێڵە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا لە ماوەی 19 ڕۆژەکەدا کە ڕۆژی پێنجشەممە دەستیپێکرد و 6 ی مانگی یەک کۆتایی دێت، 54 ملیۆن سەرنشین هەڵبگرن. ئەو ژمارەیەش لە ساڵی ڕابردووەوە لە سەدا 6 زیادیکردووە.

قەرەباڵغترین ڕۆژەکانی گەشتکردن کەی دەبێت؟

هێڵە ئاسمانییەکان پێشبینی دەکەن قەرەباڵغترین ڕۆژییان ڕۆژی هەینی و ڕۆژی یەکشەممە و 26 و 27 و 29 ی مانگی دوانزە بێت. هاتووچۆی ئاسمانی پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی کریسمس و سەری ساڵدا کەم بێت. خاوترین ڕۆژی گەشتی ئاسمانی ئەمەریکا لەم ساڵدا ڕۆژی جەژنی سوپاسگوزاری بووە.

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گواستنەوەی ئەمەریکا پێشبینی دەکات لە ماوەی پشووەکاندا تاوەکو 2 ی مانگی یەک پشکنین بۆ 40 ملیۆن سەرنشین بکات.

ئەنجومەنی ئوتومبێلی ئەمەریکا دەڵێت نزیکەی لە سەدا 99 ی ئەو ئەمەریکاییانەی کە لە ماوەی پشووەکاندا بۆ دوور لە ماڵەکانی خۆیان گەشت دەکەن بە ئوتومبێل گەشت دەکەن.

وتەبێژی ئەنجومەنەکە ئایخا دیاز وتی " گەشتی هێڵی ئاسمانی لە ئێستادا زۆر زۆرە، بەڵام خەڵکێکی زۆر بە ئوتومبێل دەچن بۆ ئاڕاستەکانییان، ئەوەش بۆ هەموو پشوویەک ڕاستە."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG