Accessibility links

ئەمەریکا بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە سزای نوێ دەسەپێنێت بەسەر ئێراندا


ئەمەریکا سزای نوێی سەپاند بەسەر کۆمەڵێک بەرپرس و لایەنی ئێرانیدا بەهۆی پێشێللردنی مافەکانی مرۆڤەوە، یەکێک لەوانەی سزاکان دەیگرێتەوە ئەو دادوەرەیە کە فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ زۆرانبازە ئێرانییەکە دەرکرد.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی ئەمەریکا سزای سەپاندووە بەسەر دادوەر سەید مەحمود سادەتی و دادوەر محەمەد سوڵتانی و لقی یەکی دادگای شیرازی و بەندینخانەکانی عادل ئاباد و ئورۆمیە و وەکیل ئاباد.

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران و ڤەنزوێلا ئیلیەت ئابرامز وتی سزاکان دادوەرێکی کردۆتە ئامانج کە فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ زۆرانبازی ئێرانی نەوید ئەفکاری دەرکرد، پەمپێیۆش وتی هەواڵ هەن لەسەر ئەوەی سادەتی کە دادوەری لقی یەکی دادگای شیرازییە سەرپەرشتی یەکێک لە دادگاییەکانی ئەفکاری کردووە.

ئابرامز لە دانیشتنێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکادا وتی " ئەمەریکا پابەندە بە لێپێچینەوە لەوانەی کە ئازادی و دادپەروەرییان لە گەلی ئێران گرتۆتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG