وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاند ئەمەریکا سزای بەسەر بانکی VEB و بانکی پرۆمسڤیازی ڕووسیادا سەپاندووە، ئەمەش دوای ئەوەی ڕووسیا بە فەڕمی دوو هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیای وەکو هەرێمی سەربەخۆ ناساند.
وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا جانێت یەڵین لە بەیاننامەیەکدا وتی " کارەکانی ئەمڕۆ کە بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانماندا، سەرەتای هەڵوەشاندنەوەی تۆڕی دارایی ڕووسیا و تواناکانیەتی بۆ پشتیوانیکردن لە چالاکییە تێکدەرەکانی لە ئۆکرانیا و سەرانسەری جیهانیشدا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز