Accessibility links

سەرۆک ترامپ و سەرۆک وەزیری هیندستان گفتوگۆ لەسەر بازرگانی و ئەفغانستان دەکەن


کۆشکی سپی ڕایگەیاند لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا سەرۆکی ئەمەریکا دناۆڵد ترامپ و سەرۆک وەزیری هیندستان ناریندرا مۆدی گفتوگۆیان لەسەر زیادکردنی بازرگانیی کردووە لەنێوان دوو وڵاتەکەدا و هەروەها باسیان لە پتەوکردنی هاریکارییەکانی نێوانیان کردۆتەوە لە ئەفغانستان.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " هەردوو سەرۆک ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی لە ساڵی 2019 دا هەردوو وڵات پەیوەندییە ستراتیژییە هاوبەشەکانی نێوانیان پتەوتر بکەن و هەردوولا ڕای خۆیان دەربڕیوە لەسەر چۆنێتی زیادکردنی بازرگانی لەنێوان ئەمەریکا و هیندستاندا و خستنەوەی ئاسایش و پەرەپێدانیی لە ناوچەی دەریای هێمن و دەریای هیندیدا و هەروەها زیادکردنی هاریکارییەکان لە ئەفغانستانیشدا."

مانگی ڕابردوو بەرپرسێکی ئەمەریکی وتی سەرۆک ترامپ بەنیازە نزیکەی 5000 سەرباز لە کۆی 14 هەزار لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG