دوای کۆتایی مۆڵه‌تی قانوونی 60 ڕۆژه بۆ پێداهاتنه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ده‌توانێت ده‌ست به جێبه‌جێکردنی ڕێکهوتینی نێونه‌ته‌وه‌یی ناو‌کی له گه‌ڵ ئێران بکات. په‌یامنیری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا مایکڵ بۆمه‌ن ڕاپۆرت ده‌کات، کۆنگره نه‌یتوانی پێشی ڕێکه‌وتنه‌که بگرێت سهرهوای ئه‌وه‌ی هه‌م له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌م له سنێت دا زۆربه‌ی دژبه‌ران به‌رهه‌ڵستی توند به‌رامبه‌ر به ڕێکه‌وتنه‌که هه‌بوو.
کۆماری یه‌کانی نێو سنێت ده‌ستیان به هه‌وڵێکی دواین کات کرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌سند نه‌کردنی خۆیان به رامبه‌ر به په‌یمانه‌که نیشان بده‌ن و له ڕێگای بهرنووسێکهوه گوشاریان هێنا پێشی سووک کردنی گه‌مارۆکانی ئه‌مه‌ریکا بگرن هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ئێران وڵاتی ئیسڕایل به فه‌رمی ده‌ناسێت و گیراوانی ئه‌مه‌ریکی ئازاد بکات. ڕێبه‌ری زۆرینه میچ مه‌ک کانڵ Mitch McConnel پێشه‌نگی ئه‌و هه‌وڵه بوو.
مه‌ک کانڵ:
" ئێمه ناتوانین ڕێگا به ئێران بده‌ین وڵاتێکی ته‌یار به چه‌کی ناو‌کی بێت و میلیاردها دوڵاری گه‌مارۆی له سه‌ر سووک بکه‌ین بێ ئه‌وه‌ی لانی که‌م له پێشدا هێندێک پارێزگاری بۆ ئێسڕایل دابین بکه‌ین؛ بی ئه‌وه‌ی لانی که‌م داوای ئازاد کردنی وڵاتیانی ئه‌مه‌ریکی بکه‌ین که بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه ئێران گرتوونی و ئازار ده‌چێژن."
دێمۆکڕاته‌کان یه‌کیان گرت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنووسه‌که به‌ربه‌ست بکه‌ن، له ده‌مێکدا ئه‌وان به‌رده‌وام بۆ به‌رنووسێک ئه‌و کاره‌یان کرد که هه‌موو ڕێکه‌وتنی ناو‌کی یه‌که‌ی په‌سند نه‌ده‌کرد. سناتۆر تام کارپرTom Carper بیرۆکه‌ی دیمۆکڕاته‌کانی شی کرده‌وه.
کارپر:
"باشترین ڕێگا بۆ ئه‌وه‌ی بارمته‌کان ئازاد بکرێن، باشترین ڕێگا بۆ خێراتر کردنی ئه‌و ڕۆژه‌ی که ئیسڕایل جۆره ڕێکه‌وتنێکی له گه‌ڵ ئێران هه‌بێت که ئه‌وان بۆ ماوه‌ی گه‌لێک ساڵان نه‌یانبووه، ئه‌وه جێ به جێکردنی به ته‌واوی ئه‌و پلانه‌ی پێش ئێمه‌یه، ئه‌وه‌یه که بۆ ئێرانێکانی زۆر به گرفت ده‌کات که‌ئه‌گه‌ر ئه‌وان چه‌کێکی ناو‌کی ساز بکه‌ن ئه‌وه ئێمه ده‌زانین."
به‌رنووسێکی په‌سند نه‌کردنی ڕێکه‌وتنه‌که به ئاسانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دا په‌سند کرا به‌ڵام به بێ په‌سندی سنێت نه‌یتوانی له کونگره ده‌رباز بێت. بۆیه، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین حه‌وتوو ده‌مه‌ته‌قه و به‌رهه‌ڵستێکی توند، کونگره به فه‌رمی له سه‌ر ڕێکه‌وتنه‌که بێ ده‌نگه، و ڕیگا به سه‌رۆک ئۆباما ده‌دات ده‌ست به ئه‌نجام گه‌یاندنی ڕێکه‌وتنه‌که بکات.
هه‌ر به ئه‌و حاڵه‌ش، کۆمارێ یه‌کانی وه‌ک سناتۆر جان کۆرنین John Cornyn ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌که هێشتا نه‌بڕاوه‌ته‌وه.
کرۆنین:
"ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌ک نیه که له ڕووی قانوونی یه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی باڕاک ئۆباما ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت. ئه‌وه په‌یمان نامه نیه. ئه‌وه ڕێکه‌وتنێکی سیاسی یه. و بۆیه هیوادارم سه‌رۆکی دابێت تێبگات که ئازادی ته‌واوی هه‌یه ئه‌و ڕێکه‌وتنه بدڕێنێت و له سه‌ر رێکه‌وتنی باشتر وتووێژ بکات."
نزیکه‌ی هه‌موو کۆمارێکانی ڕه‌که‌به‌ر بۆ سه‌رۆکایه‌تی سۆزیان داوه ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی ساڵی دابێت دا سه‌رکه‌وتن ئه‌وه به جیدی هه‌وڵ ده‌ده‌ن. له ده‌مێکدا سه‌رۆک ئۆباما ده‌ست به جێ گه‌یاندنی رێکه‌وتنی ناو‌کی ده‌کات، له هه‌مان کاتدا له نێو ئه‌و که‌سانه‌ی ڕه‌که‌به‌ری سهرۆکایهتێن ده‌مه‌ته‌قه‌ی له سه‌ر ده‌کرێت.