سەرۆکی ئێران مەسعود پزیشکیان ڕۆژی دووشەممە گوتی گومانی هەیە لەوەی ئەمەریکا ڕاستگۆ بێت لە هەوڵدانیدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێراندا.
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هەفتەی ڕابردوو هەڵمەتی " زۆرترین فشاری " گەڕاندەوە سەر ئێران، یەکێک لە فشارەکان ئەوەیە کە هەناردەی نەوتی ئێران دابەزێنێت بۆ سفر تاوەکو وابکات تاران نەتوانێت چەکی ئەتۆمی دەستبکەوێت.
بەڵام سەرۆک ترامپ وتیشی کە دەیەوێت ڕێککەوتنێکی پشتڕاستکراوی ئاشتی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا بکات و ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پزیشکیاندا، هەفتەی ڕابردوو پزیشکیان وتی پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ئێران پەرە بە چەکی ئەتۆمی نادات کارێکی ئاسانە.
ڕۆژی دووشەممە پزیشکیان لە گۆڕەپانی ئازادی تاران وتی " ئەگەر ئەمەریکا ڕاستگۆ بێت سەبارەت بە گفتوگۆکان، کەواتە بۆچی سزایان سەپاند بەسەرماندا؟"
وتیشی تاران " هەوڵی جەنگ نادات، بەڵام ملکەچی فشارە دەرەکییەکانیش نابێت."
وتارەکەی پزیشکیان بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979 ەوە ئێرانەوە بوو و کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئێرانیش وتی سەدان هەزاران کەس ئامادەی مەراسیمەکە بوون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
سەرۆکی ئێران دەڵێت گومانی لە ڕاستگۆیی ئەمەریکا هەیە ئامادە بێت گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا بکات
