Accessibility links

 
ئێران: گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکا لەسەر بەرنامە ناوکییەکە دەکرێت ئەگەر سەنگ بخرێتە سەر بابەتێکی دیاریکراو

ئێران: گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکا لەسەر بەرنامە ناوکییەکە دەکرێت ئەگەر سەنگ بخرێتە سەر بابەتێکی دیاریکراو


نێردەی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئێران بیر لە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکا دەکاتەوە ئەگەر ئامانجی گفتوگۆکان مامەڵەکردن بێت لەگەڵ نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئەگەری هەر بە سەربازیکردنێکی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران.

لێدوانەکە ڕۆژێک دوای ئەوە هات ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی وتی ئێران لە ژێر " گێچەڵکردنی " ئەمەریکادا گفتوگۆ ناکات.

نێردەی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە پۆستێکدا لە ئێکس وتی " ئەگەر ئامانجی گفتوگۆکان مامەڵەکردن بێت لەگەڵ نیگەرانییەکاندا سەبارەت بە ئەگەری بە سەربازیکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، ئەوا ئەو جۆرە بڕیارانە دەکرێت بیری لێبکرێتەوە."

وتیشی " بەڵام ئەگەر ئامانجەکە داماڵینی بەرنامە ئەتۆمییە ئاشتییەکەی ئێران بێت، ئەوا ئەو جۆرە گفتوگۆیانە هەرگیز ڕوونادەن."

ڕۆژی شەممە دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران لە زاری خامنەئییەوە بڵاویکردەوە " ئەوان داواکاری زیاتر دەکەن کە بە دڵنیاییەوە ئێران قبووڵییان ناکات، وەکو تواناکانی بەرگریمان، مەودای موشەکەکانمان و کاریگەرییمان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی."

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی فۆکس بیزنزدا کە ڕۆژی هەینی پەخشکرا وتی دەیەوێت گفتوگۆ لەسەر ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی بکات لەگەڵ ئێراندا و نامەیەکی ناردووە بۆ سەرکردایەتی ئێران کە تێیدا پێشنیاری گفتوگۆ دەکات لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا، ڕۆژئاوا پێی وایە کۆماری ئیسلامی نزیک بووەتەوە لە توانای دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.

ئێران ڕەتی دەکاتەوە هەوڵی بە دەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بدات.

لە کاتێکدا کە کراوەیی خۆی دەربڕیوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ تاراندا، سەرۆک ترامپ هەڵمەتی " زۆرترین فشاری " دژی ئێران دەستپێکردووەتەوە، ئەوەش بە مەبەستی دابڕاندنی ئێران لە ئابووری جیهان و کەمکردنەوەی هەناردەی نەوتەکەی بۆ سفر.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG