Accessibility links

بارودۆخی نالەباری ئابووریی ئێران پێدەچێت کۆماری ئیسلامی ناچار بکات لەگەڵ سەرۆک ترامپ ڕێککەوتن بکات


ڕەنگە ئەمجارە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بۆ ئێران لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی و سووککردنی سزا قورسەکان بژاردەیەکی کەمتر مەترسیدار بێت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.

چوار بەرپرسی ئێرانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە حکومەتی ئێران سەرەڕای بێمتمانەیی قووڵی بە ئەمەریکا و بەتایبەت بە دانۆڵد ترامپ، بە قووڵی نیگەرانە لەوەی کە پەرەسەندنی ناڕەزایی گشتی لە کێشە ئابوورییەکان ببێتە هۆی ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان.

بە گوتەی ئەم بەرپرسانە، هەمان ئەو نیگەرانییە بووەتە هۆی ئەوەی کە خواستی پراگماتیک بۆ دانوستان لەگەڵ واشنتن بێتە ئاراوە، ئەمەش سەرەڕای هەڵوێستی توند و تۆنی تەحەدای بەرپرسانی حکوومەتی ئێران لەبەردەم خەڵکدا.

نیگەرانییەکانی تاران بە هۆی گەڕانەوەی خێرای هەڵمەتی "زۆرترین فشار"ی ترامپ کە هەناردەی نەوتی ئێرانی کردۆتە ئامانج و فشاری زیاتری خستۆتە سەر ئابووریی، دۆخی نالەباری وڵاتەکەی هەستیارتر و ئاڵۆزتر کردووە.

مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران چەندین جار لە بارەی بارودۆخی سەختی ئابووریی کۆماری ئیسلامی هۆشداری دا و بە قورسترلە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق وەسفی کردووە. ناوبراو لە دوایین لێدوانەکانیدا سزا نوێیەکانی ئەمەریکای لە دژی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران وەک نموونەیەک لە زیادبوونی فشارە ئابوورییەکان هێنایەوە.

بەرپرسێکی ئێرانی ڕایگەیاندووە سەرکردەکان نیگەرانن لەوەی کە داخستنی سەرجەم کەناڵە دیپلۆماسییەکان، ناڕەزایی ناوخۆیی بەرامبەر بە ئایەتوڵا خامنەیی کە دوا بڕیاردەری کۆماری ئیسلامییە، توندتر بکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG