سوپای ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند لە هێرشێکی ئەمەریکا و عێراقدا لە 29 ی مانگی هەشتدا لە ڕۆژئاوای عێراق چوار سەرکردە و 14 چەکداری داعش کوژراون.
لە هێرشەکەدا حەوت سەربازیش بریندار بوون.
ڕۆژی هەینی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا وتی ئێستا دەتوانێت پشتڕاستی بکاتەوە کە چەندین سەرکردەی داعش کوژراون، لەوانەش ئەحمەد حوسەین عەبدلجەلیل ئەل ئیساوی، کە بەرپرس بووە لە ئەرکەکانی داعش لە عێراقدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز