لە پاش هێرشی موشەکە بالیستییەکانی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە پارێزگاکانی هەولێر و ئەنباری عێراق، جگە لە زیانی دارایی، هیچ زیانێکی گیانی لە نێو ریزەکانی هاوپەیماناندا نەکەوتەوە.
کەوابوو بۆچی ئێران هێرشەکەی کرد؟ ئایا ئێران لە تۆڵەی قاسم سولەیمانی پلانی تری هەیە؟
ئایا ئەمریکا دەیەوێ پێگەی ئێڕان لە عێڕاقدا لاواز بکات؟ چۆن دەتوانێت کە هێشتا ئێران لە عێڕاقدا کاریگەرییەکانی نادیدە ناگیرێت؟
ئایا شەڕی لەبری بەو هێزانەی سەر بە ئێرانن لە عێراق بە کوێ دەگات؟ کە تا دێت پەیوەندی نێوان سیاسییە شیعەکان و خۆپیشاندەرانی عێڕاق خراپتر دەبێت؟
بۆ وتوێژو تاوتوێی ئەو پرسەی ئێستا، زۆرێک لە میدیاکانی جیهانی پێوە سەرقاڵ بووە، بەرنامەی هەلەو واشنتن میوانداری هەردوو بەڕێزان ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی یەکگرتوی کوردستان و شوان داودی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێڕاق لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.