Accessibility links

سەرۆک بایدن لەگەڵ سەرۆکی عێراق کۆدەبێتەوە


کۆشکی سپی ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت سەرۆک بایدن لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق کۆبووەتەوە و لە بارەی پەیوەندیـیەکانی هەردوو وڵات وتووێژیان کردووە.

ڕاگەیاندنەکەی کۆشکی سپی دەڵێت:

سەرۆک جۆو بایدن ئەمڕۆ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە نیویۆرک لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق کۆبووەوە. پـێکەوە تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندیـیە دووقۆڵیـیەکان و چڕکردنی هاوکاریـیەکانیان کردەوە لە دەستپـێشخەریـیە دیپـلۆماسیـیە هەرێمیـیەکاندا.

سەرۆک بایدن جەختی خستە سەر پابەندبوونی ئەمەریکا بە سەقامگیری درێژخایەن لە عێراقدا. هەردوو ڕێبەر ڕێزی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ دیموکراسی لە عێراق و سەروەری یاسا و هەوڵەکانی دەدرێن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی متمانەپـێکراو و شەفاف لە مانگی دەدا. سەرۆک بایدن ستایشی دەستپێشخەرییەکانی ئەم دواییەی کرد، وەکو کۆبوونەوە لوتکەیـیە هەرێمیـیەکەی بەغدا و سەردانە مێژوویـیەکەی پاپا فڕانسیس بۆ عێراق لە سەرەتای ئەمساڵدا وەک هێمایەکی گرنگ بۆ بەشداریـیەکانی عێراق لە سەقامگیری هەرێمی وە لێبوردەیی لە نێوان ئاینەکاندا.

XS
SM
MD
LG