هەرچەندە ئەمەریکا هێزی زەمینی خۆی لە عێراقدا کشاندووەتەوە، بەڵام هێشتا ڕۆڵێـکی گرنگی هەیە لە پاڵپشـتیکردنی هێزەکانی عێراق و ناوچەکە بە تایبەتی لەم قۆناغی شەڕی داعشەدا.
بەپـێی کاربەدەسـتانی ئەمەریکا لە ئێسـتادا نزیکەی 3 هەزار ڕاوێژکار و سەربازی ئەمەریکایی لە عێراقدا هەن بە مەبەستی یارمەتیدانی هێزەکانی لەشکر و پـێشمەرگە لە ڕێگەی مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژکاری و هەماهەنگیکردن لە هێرشە ئاسمانیـیەکاندا.
لە سوریاش سەرەڕای ئەوەی ئەمەریکا هیچ پەیوەندیـیەکی لەگەڵ حکومەتی ئەسەددا نیـیە، بەڵام نزیکەی 300 سەربازی هێزی تایبەتی خۆی لەوێ جێگیرکردووە تاوەکو یارمەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بدەن لە شەڕی دژی داعشدا.
پـرسیار لێرەدا، هەتا چەند ئەم پشـتیوانیـیە لەشکریـیەی هاوپەیمانان و بە تایبەتی ئەمەریکا ڕۆڵی هەبووە لە پاشەکشەکردنی داعش؟
بۆچی هێزە عێراقیـیەکان ناتوانن بە تەنها پشـت بە خۆیان لەم شەڕەدا ببەستن لە کاتێـکدا خاوەنی هەموو جۆرە چەکێـکی قورسن؟
ئهمه بابهتی بهرنامهی ههلهو واشنتنی ئهم ههینیـیه بوو که حهیدهر کهریم له بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا بهڕێوهی برد و میوانهکان ئهم بهڕێزانه بوون:
لیوا چەتۆ ساڵح، شارەزای بواری لەشکری لە هەرێمی کوردسـتان.
عادل نوری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق.