Accessibility links

ڕوبیۆ گەیاندنی یارمەتییەکی سەربازیی بە بەهای 4 ملیار دۆلار بۆ ئیسڕائیل خێرا دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مارکۆ ڕوبیۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مارکۆ ڕوبیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مارکۆ ڕوبیۆ ڕۆژی شەممە گوتی بڕیارێکی واژۆ کردووە بۆ خێراکردنی گەیاندنی یارمەتییەکی سەربازیی سەربازیی بۆ ئیسڕائیل کە بەهاکەی دەگاتە 4 ملیار دۆلار.

ڕوبیۆ گوتی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ لە دوای دەستبەکاربوونییەوە لە 20 ی مانگی یەکەوە نزیکەی 12 ملیار دۆلاری لە فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازیدا بۆ ئیسڕائیل پەسەند کردووە. وتیشی " بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی سەرجەم ئامڕازەکان بۆ بەردەوامیدان بە پابەندبوونی درێژخایەنی ئەمەریکاوە بە ئاسایشی ئیسڕائیلەوە، بە ئامڕازەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی ئاسایشیشەوە."

ڕوبیۆ دەشڵێت دەسەڵاتێکی بەپەلەی بەکارهێناوە بۆ خێراکردنی گەیاندنی یارمەتییە سەربازییەکان بۆ ئیسڕائیل، کە ئێستا لە ئاگربەستێکی لاوازدایە لەگەڵ حەماسدا کە ئەمەریکا بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناوی دەبات.

حەماس لە 7 ی مانگی 10 ی ساڵی 2023 دا جەنگەکەی دەستپێکرد و هێرشی کردە سەر باشووری ئیسڕائیل کە بەپێی بەرپرسانی ئەو وڵاتە 1200 کەس لە ئیسڕائیلدا کوژراون کە زۆربەیان هاووڵاتی سڤیل بوون، هەروەها نزیکەی 250 کەسیش وەکو بارمتە گیراون. لەو کاتەوە بەهۆی هێرشە سەربازییەکانی ئیسڕائیلەوە زیاتر لە 48,000 فەلەستینی کوژراون، ئەمەش بەپێی بەرپرسانی تەندروستی غەززە، ئەو بەرپرسانە جیاوازی ناکەن لە نێوان کوژراوان لە نێو هاووڵاتیانی سڤیل و چەکداراندا، بەڵام دەڵێن زیاتر لە نیوەی کوژراوەکان ژن و منداڵ بوون.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند وەزارەتی دەرەوە ئەگەری فرۆشتنی کۆمەڵێک کەلوپەلی سەربازیی بە ئیسڕائیل پەسەند کردووە کە بەهاکەیان دەگاتە نزیکەی 3 ملیار دۆلار.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG