لێدوانی سه‌رۆک ئۆباما سه‌باره‌ت به مه‌رگی ئه‌فسه‌ری فڕۆکه‌وان مه‌عاز ئهلکساسبه
کۆشکی سپی
ئافیسی وته‌بێژ
3ی مانگی 2ی 2015
ئه‌مڕۆ له خه‌می له ده‌ست دانی یه‌کێک له ڕۆڵه‌کانی ئۆردۆن، ئه‌فسه‌ری فڕۆکه‌وان مه‌عاز ئهلکساسبه، که به شیوه‌یه‌کی بێ به‌زه‌ییانه و دڕندانه‌یه له لایه‌ن تێرۆریسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام (داعش) ه‌وه کوژرا، تێکه‌ڵ به خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته ده‌بین. ئه‌من له لایه‌ن خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکاوه قووڵترین هاوده‌ردی خۆم به بنه‌ماڵه و ئازیزانی ستوان یه‌که‌م ئهلکساسبه، پیاوان و ژنانی بوێری هێزه‌چه‌کداره‌کانی ئوردۆن، عه‌بدولای دووهه‌م پادشای ئۆردۆن و خه‌ڵکی ئۆردون ده‌رده‌بڕم.
فڕۆکه‌وان ئهلکساسبه بۆ هه‌میشه وه‌ک نوێنگه‌ی بوێری ڕۆڵه‌یه‌کی قاره‌مانی ئوردۆن ده‌مێنێته‌وه، که به خزمه‌تی حه‌وت ساڵه‌ی له له‌شکری ڕێزی له بنه‌ماڵه و وڵاته‌که‌ی نا. فڕۆکه‌وان ئهلکساسبه، هاوڕێ له گه‌ڵ هاووڵاتیان و ئه‌ندامانی دیکه‌ی هاوبه‌ندی عه‌ڕه‌ب و نێونه‌ته‌وه‌یی، پێشه‌نگی کۆشش بۆ لاواز کردن و شکست دانی هه‌ڕه‌شه‌ی داعش بوو.
فیداکاری، بوێری و خزمه‌تی فڕۆکه‌وان ئهلکساسبه به وڵات و بنه‌ماڵه‌که‌ی نوێنه‌ری بایه‌خه‌کانی جیهانی مرۆڤایه‌تی یه که له به‌رامبه‌ر بایه‌خه‌کانی ترسنوکانه و شه‌ڕخوازانه‌ی داعش ڕاوه‌ستاون، بو شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له سه‌رانسه‌ری جیهان دا به بێ بایخ و په‌سند نه‌کرا ناسراون. له ده‌مێکدا که ئێمه پێکه‌وه به پهڕۆشین، ده‌بێت له پێناوی ڕێزگرتن له فیداکاری یه‌کانی ئه‌و بۆ شکست دانی ئه‌و ئافه‌ته یه‌کگرتوو بین. ئه‌مڕۆ ئه‌و هاوبه‌ندی یه له پێناوی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌جه‌نگێت که بێ مرۆڤایه‌تی داعش زیانیان دیوه. ئه‌وه له ئاکامی یادی ئه‌وانه که وره‌یه‌کی پته‌و به ئێمه و هاوپه‌یمانانی ئێمه ده‌به‌خشێت هه‌تا داعش و بیرهبێزراوهکهی له نێو قووڵایی مێژوو دا دووربخه‌ینه‌وه.