ئه‌مرۆ له ڕۆژئاوای ئۆقیانووسی ئارام، ویلایەتە یەکگرتوه‌کان و کۆریای باشوور مانۆڕی سه‌ربازی ده‌ریایی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 3 پاپۆڕی سه‌ربازی هه‌ڵگری فڕۆکه‌ی ئه‌مریکا له‌مانۆڕی جیاوزدا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین پاپۆڕی ژاپۆندا به‌شدارده‌بن، هه‌ره‌وه‌ها وه‌ک هێزی به‌رگری ده‌ریای ژاپۆن بڵاویکرده‌وه، ژاپۆن پاپۆڕێکی گه‌وره‌ی هه‌ڵگری هه‌لیکۆپته‌ر و 2 پاپۆڕی پارێزگاری بۆ به‌شداری مانۆڕه‌که له ده‌ریای ژاپۆن و ده‌ریای ڕۆژهه‌ڵاتی چین ده‌نێرێت.
مه‌به‌ستی مانۆڕه سه‌ربازیه‌کان دانانی فشاره له‌سه‌ر کۆریای باکوور، له‌کاتێکدا سه‌رۆکی ئه‌مریکا دانۆڵد ترامپ له کۆبوونەوەی لوتکه‌یی هاریکاری ئابووری ئاسیا پاسفیک که له ڤێتنام به‌ڕێوه ده‌چێت به‌شداره.
هه‌روه‌ها ئامانج له مانۆڕکه ناردنی هێمای به‌هێزه بۆ بێۆنگ یانگ له‌سه‌ر توانای ویلایەتە یەکگرتوه‌کان که ده‌ستبه‌جێ هێزی سه‌ربازی به‌هێزی ئاماده‌یه.
پاپۆڕه فڕۆکه هه‌ڵگره به‌شداره‌کان کۆی 200 فڕۆکه‌یان هه‌ڵگرتوه، له‌وانه فڕۆکه‌ی جه‌نگی جۆری (ئێف 18).
وه‌زاره‌تی به‌رگری کۆریای باشور ڕایگه‌یاند " ئامانجی مانۆڕه‌که، پته‌وکردنی کاردانه‌وه دژ به هه‌ڕه‌شه مووشکهیه ناوه‌کیه‌کانی کۆریای باکووره، هه‌روه‌ها ڕاگرتنی کاره شهڕينگێزیهکانی ئەو وڵاتەیە.