Accessibility links

شاندێكى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سياسى و ئيدارى هه‌رێمى كوردستان کۆدەبێتەوە


ئه‌مڕۆ پـێنجشەممە شاندێكى ئه‌مه‌ريكى كه‌ له‌ ئه‌نتۆنی بلينكن جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا و هه‌روه‌ها برێت مه‌كگورك نوێنه‌رى تايبه‌تى سه‌رۆک ئۆباما بۆ شه‌ڕى داعش و شاندێكى ياوه‌ريان گه‌يشتنه‌ شارى هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسيانى سياسى و ئيدارى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كۆبوونه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌وڵه‌كانى تێكشاندنى داعش و هاوكارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و ئاواره‌كان و شه‌ڕى موسڵ و موسڵى دواى داعش گفتۆگۆيان له‌ باره‌وه‌ كرا .

ماوه‌يه‌كه‌ باسى ناوچه‌يه‌كى ئارام ده‌كرێت له‌ ده‌وروبه‌رى موسڵ بۆ كريستيانه‌كان تا چيدى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌جێنه‌هێڵن كه‌ ماوه‌كانى رابردوو تا ئێستا خه‌لكێكى زور له‌ كريستيانه‌كان كوچيان كردووه‌ و پێيان وايه‌ ناوچه‌يه‌كى ئاراميان نيه‌ كه‌ تايبه‌ت بێت به‌ كريستيانه‌كان.

شاندى ئه‌مه‌ريكايى دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ پيرمام له‌ شارى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمارى عێراقيش كۆبووه‌ و و چاوه‌روان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌كه‌ له‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و به‌رهه‌م ساڵح جێگرى سكرتێرى گشتى يه‌كێتى نشتيمانى كوردستانيش كۆببێته‌وه‌ له‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ى ناوچه‌كه‌.

شايه‌نى باسه‌ شاندى ئه‌مه‌ريكايى پێكهاتبوون له‌ جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا ئه‌نتۆنى بلينكن و نوێنه‌رى تايبه‌تى سه‌رۆك ئۆباما له‌ هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش برێت مه‌كگورك و جۆزێف پێنينگتۆن بريكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا دۆگلاس سیلیمان و ستيفن تاونسێند فه‌رمانده‌ى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ شه‌ڕى داعش.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:53 0:00

XS
SM
MD
LG