Accessibility links

ئەمەریکا دەستخۆشی لە لایەنە کوردیـیەکانی سوریا دەکات


جێگری نێردراوی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دەستخۆشی لە لایەنە کوردیـیەکانی سوریا کرد کە وەک دەڵێت توانیویانە هەنگاوێکی باش بنێن بە ئاڕاستەی گەیشتن بە ڕێکەوتن.

ولیەم ڕۆبەک لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە حەسەکە گوتی بە ناوی حکومەتی ئەمەریکاوە دەستخۆشی لە لایەنە کوردیـیەکانی سوریا دەکات کە کارێکی قورسیان کردووە بۆ ئەو بەرەوپـێشچوونەی هەتا ئێستا بەدەستیان هێناوە.

گوتیشی هەردوولا گەیشتوون بە هەندێک لێکتێگەیشتنی سەرەتایی کە ڕێکەوتنی ساڵی 2014 ی دهۆک ببێتە بنەمایەک بۆ هەنگاونان بەرەو پـێشەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد هەردوولا نەرمیان نواندووە و بە ژیرانە وتووێژەکانیان ئەنجام داوە، بەڵام گوتیشی هێشتا کاری زۆر ماوە کە دەبێت لە داهاتوودا ئەنجامی بدەن. هیوای خواست ئەم بەرەوپـێشچوونە ببێتە بنەمایەک بۆ ئەنجامدانی وتووێژی فراوانتر کە هەموو پـێکهاتەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بگرێتەوە.

لە کۆتایی لێدوانەکەی سوپاسگوزاری خۆی دەربڕی بۆ هەرەیەک لە جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و مەسعود بارزانی سەرۆکی پـێشووی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیـیەدا، ئەنجومەنی نشتیمانی کوردی لە سوریا و پارتی یەکێتی نیشتمانی کورد بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لەم بارەیەوە ڕاگەیاند و تیایدا جەختیان کردەوە سەر گرنگی یەکڕیزی کورد لە سوریا وە ئەم وتووێژانەیان بە مێژوویی ناودێرکرد کە دەڵێن بە قازانجی گەلی کوردە لە سوریا و هەروەها هەموو پـێکهاتەکانی دیکە.


زانا عومەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە قامیشلو ڕاپـۆرتێکی دەنگی لەم بارەیەوە ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:41 0:00

XS
SM
MD
LG