Accessibility links

ئەمەریکا داوا لە ڕووسیا و تورکیا دەکات هێزەکانیان لە لیبیا بکشێننەوە


بریکاری باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت وڵاتەکەی داوا لە تورکیا و ڕووسیا دەکات دەستبەجێ هێزەکانیان لە لیبیا بکشێننەوە، چ هێزە لەشکریـیەکانی خۆیان بێت یان بەکرێگیراوەکانیان بن.

ریچارد مێڵز ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی "داوا لە هەموو لایەنە دەرەکیـیەکان دەکەین، لەوانە ڕووسیا و تورکیا و ئیمارات، ڕێز لە سەروەری لیبیا بگرن و دەستبەجێ کۆتایی بهێنن بە دەستێوەردانیان لە لیبیا.

گوتیشی"بەپـێی ئەو ڕێکەوتننامەی ئاگربەستەی لە مانگی دەی ساڵی ڕابردوو واژوکراوە، داوا لە تورکیا و ڕووسیا دەکەین دەستبەجێ هێزەکانیان لەو وڵاتە بکشێننەوە لەگەڵ بەکرێگیراوە بیانیـیەکانی چەکداریان کردوون و کۆمەکیان دەکەن."

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپـۆرتێکیدا لە مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو گوتی نزیکەی 20 هەزار بەکریگیراوی بیانی لە لیبیادان بۆ بەشداری لە شەڕەکاندا.

بەپـێی ڕێگەتننامەی 23 ی مانگی دەی ساڵی ڕابردووی نێوان لایەنە بە شەڕهاتووەکانی لیبیا، دەبێت هەموو هێزە بیانیـیەکان و بەکرێگیراوەکانیان لە ماوەی 3 مانگدا بکشێنەوە، واتە هەتا 23 ی ئەم مانگە، بەڵام هێشتا هیچ کام لە هێزە بەکرێگراوەکان نەکشاونەتەوە.

XS
SM
MD
LG