لەوەتای کیم جۆنگ ئون لە کۆتایی ساڵی 2011 باوکی کۆچی دوایی کرد و شوێنی گرتەوە و بووە ڕێبەری کۆریای باکور، سیاسەتی ئەو وڵاتە بەرامبەر ڕۆژئاوا و کۆریای باشور و ژاپـۆن توندتربووە.
لەو کاتەوە هەتا ئێستا ئەو وڵاتە چەندان تاقیکردنەوەی ناوکی و موشەکی ئەنجامداوە کە وەکهەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و ئەمەریکا لێی دەڕوانرێت. هەموو جارێکیش ئەم تاقیکردنەوانە کۆمەڵێـک سەرزەنشت و ناڕەزایی نێودەوڵەتی بە دوایاندا هاتووە و ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەی بە پەلەی بۆ ئەنجامداون و باس لە توندترکردنی سزا ئابوریـیەکانی سەر پیۆنگیانگ کراوە، بەڵام هیچ کام لەو سزایانە نەیانتوانیوە بگەنە ئەو ئاستەی ئەم وڵاتە دیکتاتۆریـیەی ئاسیا دەستبەرداری خواستەکانی بۆ بەدەستهێنانی موشەکی دورهاوێژ و چەکی ناوکی ببێت.
هەرچەندە ئەمەریکا بەردەوام وەکو وڵاتێکی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش زۆر هەوڵی داوە سزای توندتر بەسەر پـیۆنگیانگدا بسەپـێنرێت، بەڵام چین و ڕووسیا ڕێگربوون.
ئێستا و لە سەردەمی سەرۆک ترامپدا، ئەمەریکا فشارەکانی بۆ سەر کۆریای باکور زیاترکردووە. سەرۆک ترامپ دەڵێت ئەگەربێت و پـیۆنگیانگ واز لە هەڕەشەکانی بۆ سەر ئەمەریکا نەهێنێت ئەوا بە شێوەیەکی وەها توند لێیدەدرێت کە هەرگیز جیهان پـێشتر نەیدیبێت.
کۆریای باکوریش لە بەرامبەر ئەم هۆشداریـیەی سەرۆک ترامپ هەڕەشەی لێدانی دورگەی گوام دەکات کە گەورەترین عەمباری ناوکی ئەمەریکای لێـیە.
پـرسیار لێرەدا ئایا زیادبوونی گرژیـیەکانی نێوان واشنتن و پـیۆنگیانگ دەبنە هۆی هەڵگیرساندنی شەڕ؟
ئایا کۆریای باکور دەتوانێت لە خاکی ئەمەریکا بدات؟
ئەگەربێت و شەڕ هەڵگیرسێت هەڵوێستی وڵاتانی جیهان چۆن دەبێت؟
ئایا مەترسی هەیە شەڕێکی جیهانی هەڵبگیرسێت؟
ئهمه بابهتی بهرنامهی ههلهو واشنتنی ئهم ههینیـیه بوو که حهیدهر کهریم له بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا بهڕێوهی برد و میوانهکان ئهم بهڕێزانه بوون:
دکتۆر کرمانج گوندی، پـرۆفیسۆر لە زانکۆی تێنسی ستەیت.
ئارەش ساڵح، نوێنەری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە واشنتن.
محیـیەدین پاڵانی، شارەزای سیاسی ڕۆژئاوا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بنکە لە کەنەدا.