به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما سـتراتیژی نوێی ناوه‌کی ئاشـکرا کردووه که هه‌وڵ ده‌دات مه‌رجه‌کان به‌ر ته‌سک بکاته‌وه که به‌پـێی ئه‌مه‌ریکا له‌وانه‌یه چه‌کی ناوه‌کی به‌کاربهێنێت.
سێشه‌ممه به‌ڵـگه‌نامه‌ی ئه‌م ڕێبازه بڵاوکراوه که ده‌ڵێت جبه‌خانه‌ی زۆری چه‌کی ناوه‌کی ئه‌مه‌ریکا هی سه‌رده‌می شه‌ڕی سـارد زۆر نه‌گونجاوه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بهرههڵـسـتیـیهکانی جیهانی تێرۆریسـتان و ڕژێمه‌کانی نه‌یار که هه‌وڵی وه‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناوه‌کی ده‌ده‌ن و ده‌شڵێت زۆر گرنگه بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م مه‌سه‌لانه بخاته به‌رچاو و چاره‌سه‌ریان بکات.
بهڵـگهنامهکه ده‌شڵێت باری نێونه‌ته‌وه‌یی له چه‌ندین سـاڵانی ڕابردوو وه‌کی پـێشـکه‌وتنێـکی زۆر له سـیسـتمی موشه‌کی به‌رگری و هه‌روه‌ها خاوکردنه‌وه‌ی گرژی سه‌رده‌می شه‌ڕی سـارد و نه‌بوونی نه‌یار له توانای له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ڕێـگه به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌دات ئامانجه‌کانی ئاسایشی نیشـتیمانی بـپـێـکێت به که‌مکردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی هێزی ناوه‌کی و هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی پـشـتبهسـتن به چه‌کی ناوه‌کی.
بهڵـگهنامهکه ده‌شڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چه‌کی ناوه‌کی له دژی وڵاتانی بێ چه‌کی ناوه‌کی به‌کارناهێنن که بهشـێکن له په‌یمانی بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی و هه‌روه‌ها وه‌ک پابه‌ندبوونی ئه‌مه‌ریکا به ئه‌رکانی بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی.