Accessibility links

پەرلەمانتارێـکی عێراق: هاوکاری ئەمەریکا بۆ پـێشمەرگە و خەڵکی کەرکوک زۆر گرنگ و بە نرخە


وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پەسنی سەرکەوتنەکانی هێزی پـێشـمەرگەی کوردسـتانی داوە لە پاککردنەوەی ناوچەکان و ئازادکردنی گوندنشینەکان لە دەست میلیتانەکانی داعش.

محەمەد دوشیوانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق و فەرماندەی پـێشووی هێزی پـێشمەرگە لە وتووێژێـکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت هاوکاری و پشـتیوانی ئەمەریکا بۆ هێزی پـێشمەرگە و هەروەها بۆ خەڵکی کەرکوک و دەوروبەری زۆر گرنگ و بە نرخە و ئەوان بەڕێزەوە لێی دەڕوانن.

پاشان هیوای خواست ئەو جۆرە پشـتگیرییانە بۆ هێزی پـێشـمەرگەی کوردسـتان بەردەوامبن، چونکە داعش نەک تەنها جێی مەترسیـیە بۆ سەر پـێشـمەرگە، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی.

هەروەها لە ڕێگەی دەنگی ئەمەریکاوە داوای لە هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی کرد و بە تایبەتی لە ئەمەریکا باشتر چەک و ئامێر و کەلوپەلی لەشکری بۆ هێزەکانی پشـمەرگە دابینبکەن و ئەو پـێشـمەرگە بریندارانەی لە کوردسـتان و عێراق ناتوانرێت چارەسەری پـزیشـکیـیان بۆ بکەن، ئەو چارەسەریان بکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:21 0:00

XS
SM
MD
LG