وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس گوتی ئەگەر ڕووسیا " بۆمبی پیس " یاخود چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت ئەوا ڕووبەڕووی دەرەنجامەکانی دەبێتەوە.
ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا ڕووسیایان تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی پلانگێڕان بۆ بەکارهێنانی هەڕەشەی لکاندنی ئامێرێکی تەقینەوە بە ماددەیەکی ئەتۆمییەوە وەکو پاساوێک بۆ زیادکردنی گرژییە سەربازییەکان لە ئۆکرانیادا.
کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا ئەمەریکا بە هەمان شێوەی بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی مامەڵە لەگەڵ بەکارهێنانی " بۆمبێکی پیس " دا دەکات یاخود نا، پڕایس وتی " لە هەردوو حاڵەتەکەدا دەرەنجام دەبێت."
پڕایس گوتی " ئێمە زۆر ڕوون بووین لەو بارەیەوە، ئیتر ئەگەر بۆمبی پیس یاخود بۆمبی ئەتۆمی بەکاربهێنێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز