Accessibility links

ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بودجەی بەرگری بە بەهای 585 ملیار دۆلار پەسەند دەکات


ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵانەی بەرگری وڵاتەکەی پەسەند کرد کە بڕەکەی دەگاتە 585 ملیار دۆلار، ئەم بڕەش 45 ملیار دۆلاری زیاترە لەوەی کە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن پێشنیاری کردبوو.

ئەندامانی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بە زۆرینەی دەنگ 81-11 پشتگیرییان لە یاسای ڕێگەپێدانی بەرگری نیشتیمانی کرد کە پڕۆژە یاسایەکی ساڵانەیە و سیاسەتی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دیاری دەکات.

ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی سینات کە دەنگییان نەدا تێکەڵەیەک بوون لەو لیبڕاڵانەی کە دژایەتی زیادبوونی بودجەی سەربازیی دەکەن لەگەڵ پارێزگارانی داراییدا کە دەیانەوێت زیاتر کۆنتڕۆڵی خەرجی سەربازیی بکرێت.

لەگەڵ ئەوەدا کە هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکاش پڕۆژە یاساکەی پەسەند کرد، ئێستا پڕۆژەکە ڕەوانەی کۆشکی سپی دەکرێت، پێشبینیش دەکرێت سەرۆک بایدن بە خێرایی پەسەندی بکات.

یاسای ڕێگەپێدانی بەرگری نیشتیمانی بۆ ساڵی 2023 ڕێگە دەدات 858 ملیار دۆلار بۆ خەرجی سەربازی دابین بکرێت، هەروەها لە سەدا 4.6 ی دابینکراوە بۆ زیادکردنی موچەی سەربازان و پشتیوانیکردنی دارایی یاخود کڕینی چەک و کەشتی و فڕۆکە، هەروەها بۆ پشتیوانیکردن لە تایوانیش لە کاتێکدا ڕووبەڕووی دوژمنکارییەکانی چین بۆتەوە، هاوکات بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆکرانیاش کە ڕووبەڕووی داگیرکارییەکەی ڕووسیا بۆتەوە.

لە ساڵی 1961 ەوە تاوەکو ئێستا کۆنگرێسی ئەمەریکا هەمیشە یاسای ڕێگەپێدانی بەرگری نیشتیمانی پەسەند کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG