Accessibility links

کاریگەرییەکانی هێرشە موشکییەکانی ئەمریکا بۆ سەر سوریا


ئەمشەو فەرمان درا گورزێکی لەشکری بۆ سەر فڕۆکەخانەیەی سوریا ئەنجامبدرێت. کەئەمریکا پێیوایە لەو فرۆکەخانەیەوە هێرشە کیمیایـیەکە ئەنجامدراوە. ئەمریکا دەڵێت لە بەرژەوەندی ئاسایشی نیشتمانیـیە، ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی و بەکارهێنانی چەکی کوشندەی کیمیایی دەکات. هیچ گومانی لەسەر نیـیە سوریا چەکی کیمیایی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە و بەپـێی پەیمانـنامەی نێونەتەوەیی سوریا بەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەڵێنەکانی شکاندووە و داواکانی ئەنجومەنی ئاسایشی پشـتگوێ خستووە.

ساڵانێکە هەوڵ لەسەر هەوڵ دەدرێن بۆ گۆڕینی ڕەفتاری ئەسەد، بەڵام هەموویان یەک لە دوای یەک خراپتر شکستیان هێناوە. سەرئەنجام، قەیرانی پەنابەران هەتا دێت و قوڵتر دەبێتەوە و ناوچەکەش هەتا دێت و ناسەقامگیرتر دەبێت، ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمەریکا و هاوپەیمانانی.

هاوکات زوربەی وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانی و دەستخۆشیان لە ئەم هێرشەی ئەمریکا کرد، بەڵام ئایا کاریگەریی و رەنگدانەوەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە گۆڕەپانەکانی جەنگدا چۆن دەبێت، لەکاتێکدا تێکڕای ئەو ستراتیژە ترسناکانەی دەوڵەتانی ناوچەکە لە سوریا و شەڕی داعش و ململانێ ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتەدا بە راشکاوی دیار و بەرجەستەن.

بۆ ئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ عەمید روکن هەورامان محەمەد سازکردووە کە جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی پشتیوانی دووی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە...

عەمید روکن هەورامان دەڵێت "پێموایە ئەم موشەکهاویشتنەی ئەمریکا دوو هۆکاری هەیە، یەکەم پەرچەکردارێکی خێرابوو، دووەمیشیان سەلماندنی بوونی خۆی بوو وەک سەرۆکی ئەمریکا کە یەکەمینجارێتی رووبەڕوی کێشەیەکی وا مرۆیی دەبێتەوە...بڕیارێکی خێرابوو".

دەشڵێت "ئەگەر ئەمریکا و روسیا بیانەوێت ئەسەد لەناوبەرن؛ بەم پەلە پەلەی ئێستا ناکرێت، دەکرێت بخرێتە دوابەدوای شەڕی داعش".

هەروەها سەبارەت بە هاوکارییەکانی ئەمریکا عەمید روکن هەورامان دەڵێت "ئەمریکا هاوکارییەکی باشی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات، چونکە تاکە هاوپەیمانییەک هەبێت کە ئەمریکا پشتی پێببەستێت تەنها ئەوانن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:41 0:00

XS
SM
MD
LG