سوپای ئەمەریکا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند سەرکردەیەکی باڵای گروپی چەکداریی حوراس ئەلدینی سەر بە ئەلقاعیدەی لە سوریا کوشتووە، گروپە چەکدارییەکەی سەر بە ئەلقاعیدە لە سوریا لە مانگی یەکدا هەڵوەشاندنەوەی گروپەکەی ڕاگەیاند.
سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا کە سەرپەرشتی هێزەکانی ئەمەریکا دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، وتی هێزەکانی لە 23 ی مانگی دوودا " هێرشێکی ئاسمانی وردییان لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا ئەنجام داوە و محەمەد یوسف زیا تەلایان کردووەتە ئامانج، تەلای سەرکردەیەکی باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستی حوراس ئەلدین بووە."
جەنەڕاڵ مایکڵ ئێریک کوڕێلای فەرماندەی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا وتی " وەکو چۆن لە ڕابردوودا وتوومانە، ئێمە ماندوونەناسانە بەردەوام دەبین لە ڕاوەدوونانی تیرۆریستان لە پێناو بەرگریکردن لە وڵاتمان و هاوپەیمانانی ئەمەریکا و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا."
بەپێی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا، دوای ئەوەی حوراس ئەلدین لە کۆتایی مانگی یەکدا ڕایگەیاند کە خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا چەندین سەرکردەی گروپەکەیان کوشتووە.
لە 22 ی مانگی دوودا وتی " هێرشێکی ئاسمانی ورد " بووەتە هۆی کوژرانی واسم تەحسین بەیرەقداری سەرکردەی گروپەکە.
سەرچاوە: فرانس پرێس