Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا: ناتۆ بە سەرکردایەتی ئەوروپا 'داهاتووی بەرگرییە لە کیشوەرەکەدا'


وەزیری بەرگری ئەمەریکا پیت هێگسێث و وەزیری بەرگری بەڕیتانیا جۆن هیڵی
وەزیری بەرگری ئەمەریکا پیت هێگسێث و وەزیری بەرگری بەڕیتانیا جۆن هیڵی

ڕۆژی پێنجشەممە وەزیری بەرگری ئەمەریکا پیت هێگسەت لە دەرەوەی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکە پێشوازی لە هاوتا بەڕیتانییەکەی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەوەی باشترین ڕێگە چییە بۆ ئەوەی بە خێرایی کۆتایی بە جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا بهێندرێت.

پیت هێگسەت " سەرکردایەتی ئەوروپای ناتۆ، بە سەرکردایەتی بەڕیتانیا، بە سەرکردایەتی ئەوانی دیکەش، لەو باوەڕەداین داهاتووی بەرگری سەر کیشوەرەکە بێت."

وەزیری بەرگری بەڕیتانیا جۆن هیڵی وتی بەڕیتانیا خەرجی بەرگریی زیاد کردووە و بەردەوامیش دەبێت لەو کارە.

هیڵی وتی " تەحەداتان کردین کاری زیاتر بکەین لەسەر ئۆکرانیا، لەسەر خەرجی بەرگری، لەسەر ئاسایشی ئەوروپا. منیش پێتان دەڵێم کە کردوومانە، دەیکەین و زیاتریش دەکەین."

سەبارەت بە ئەگەری گفتوگۆی ئاشتی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا، هیڵی وتی بەڕیتانیا لەو باوەڕەدایە کیێڤ ئامادە بێت بۆ ئەو " دەرفەتە نموونەییە."

بەڵام سەبارەت بەوەی ئەمەریکا دەستبکاتەوە بە هاوبەشیکردنی زانیاری هەواڵگری لەگەڵ ئۆکرانیادا، هێگسێث وتی ئەوە پەیوەستە بە سەرۆک دانۆڵد ترامپەوە.

وتی " ئێمە زۆر دڵخۆشین بەو ئاماژانەی کە دەیبینین. دواجار ئەو ' سەرۆک ترامپ ' ئەو بڕیارە دەدات. بەڵام بۆ ئێستا وەستاوە."

هێگسەت وتیشی سەرۆک ترامپ سەنگی تەواوی خستووەتە سەر کۆتایی هێنان بەو خوێنڕشتنە.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە وتارێکدا بۆ کۆنگرێسی ئەمەریکا، سەرۆک ترامپ وتی کاردەکات بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا.

وتی " ئێستا کاتی ئەوەیە ئەم شێتییە ڕابگیرێت."

لێدوانەکانی سەرۆک ترامپ ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە ئەمەریکا یارمەتییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکرانیا ڕاگرت.

لە وتارەکەیدا سەرۆک ترامپ وتی نامەیەکی لە سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکییەوە بە دەست گەیشتووە کە تێیدا دەڵێت کیێڤ " ئامادەیە بۆ هاتنە سەر مێزی گفتوگۆ بە زووترین کات."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG