Accessibility links

ئوسامه‌ جه‌میل: کورد ده‌بێت مه‌سه‌له‌ سیاسیـیه‌کان قوربانی مه‌سه‌له‌ ئابورییه‌کان نه‌کات له‌گه‌ڵ به‌غدا


دووباره‌ کۆمه‌ڵێك له‌ ڕێبه‌رانی سیاسی عێراق له‌ هه‌ولێر کۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ تاووتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یی له‌ ما‌لیکی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق. بڕیاره‌ سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کورد‌ستان مه‌سعود بارزانی کۆببێته‌وه‌ و له ‌دوایـیدا هاوپه‌یمانی کوردستانی به‌ سه‌رۆکایه‌تی بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی لیستی عێراقیـیه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی و ئوسامه‌ نوجه‌یفی و ساڵح موتڵه‌گ له‌ هه‌ولێر کۆببنه‌وه‌.

ئوسامه‌ جه‌میل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هاوپه‌یڤینێـکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا له‌ باره‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ گوتی دوو ڕۆژه‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان که‌وا هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌ ژێره‌وه ‌له‌گه‌ڵ مالیکی و ده‌وڵه‌تی یاسا رێکه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك که‌ کوردستان نه‌وته‌که‌ بفرۆشێت و کۆمه‌ڵێک شتی تریش ورده‌ ورده‌ مالیکی بۆیان جێبه‌جێبکات و جۆرێك له‌ بێده‌نگی بکه‌ن له‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یی له‌ نوری مالیکی، هه‌ر بۆیه‌ هه‌ر سێ سه‌رکرده‌که‌ی لیستی عێراقییه‌ هاتوونه‌ته‌ کوردستانه‌وه‌.

ده‌توانن گوێ له‌م ڕاپۆرته‌ بگرن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:00 خوله‌كه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG