وه‌کو له میدیاکاندا ده‌بینین تورکیا له سه‌ر هه‌وڵه‌کانیدا به‌رده‌وامه بۆ رێگا گرتن وه یاخود هه‌ر نه‌بێ ئاسته‌نگ درووستکردن له به‌رامبه‌رهه‌ر ده‌سکه‌وتێک له لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێکی کوردی‌دا به تاێبه‌ت له رۆژئاوا و باکور، که دوواترینیان کۆبۆنه‌وه‌ی شاندی تورکی له هه‌فته‌ی رابوردوودا بوو له واشنتن له‌گه‌ڵ تام شانن جێگری وه‌زیری دره‌وه‌ی US کان بۆ کاروباره‌کانی رامیاری،ماێک فڵن راوێژکاری پێشووێ ئاسایشی نیشتمانی وجۆزیف فۆتێل فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی کرداره له‌شکه‌ریه‌کان CENTCOM و هه‌ر وها کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌مرۆ کاربه‌ده‌ستانی تورکی له ئه‌وروپا. ئاخۆ هه‌وڵه‌کانی تورکیا هیچ ده‌رئه‌نجامێکی لێ که‌وتووه‌ته‌وه؟
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " من پێیم وایه ئه‌مه‌ریکا زیاتر چاوی له‌وه‌وه‌یه که بزانێ چۆن بتوانێ له هه‌موو هێز و تواناکان که‌ڵک وه‌ربگرێ بۆ دژایه‌تیکردنی داعش و بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و دۆخه زۆر ئاڵۆزه که ئێستا هه‌یه رێگا چاره‌یه‌ک بۆ بدۆزێته‌وه و هه‌موو که‌سێش ئه‌زانێ که رێگا چاره بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ داعش بێگومان به‌شێکی گرنگی هاریکاریه له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده و یه‌په‌گه و له‌گه‌ڵ هێزه کوردیه‌کانی رۆژئاوا".
کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " بۆێه ئه‌و که‌سانه‌ی ستراتیژی و تاکتیکی سیاسه‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریکا دا ده‌ڕێژن ئاگایان له‌م شته هه‌یه، وه ئه‌ڵبه‌ته تورکیا هه‌موو هه‌وڵێکی خۆێ ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه سه‌ر نه‌گرێ، به‌ڵام من پێیم وایه به جێگایه‌ک ناگا، ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیانه به لایانه‌وه گرنگه، دیاره ئێمه کورد نابێ ئه‌مه به هه‌ڵه تێبگه‌ین پێمان وابێ ئه‌مه به واتای پشتگیری کردنی ئه‌وانه له پرسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، ئه‌مه پشتگیری کردنه له هێزێکی تێکۆشه‌ری زۆر کارامه‌ی، زۆر له خۆ بردوو که زۆر چاک کاریان کردووه وه به بڕوای من هه‌تا ئێستاش له باری دیپلۆماتیک و سیاسیشه‌وه باش هاتوونه‌ته پێش چۆن له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کان به ئه‌مه‌ریکا روسیاش چۆن دانیشتن و هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ن".
کاک ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت ' به‌شێک له کرداره‌کانی تورکیا به پێچه‌وانه‌ی پلانه‌کانی ئه‌مه‌ریکادایه به تاێبه‌ت ئێستاکه که ده‌ڵه‌ی با بچین ره‌قه‌ش بگرین چونکه ئه‌زانێ ئه‌وه په‌یه‌ده و یه‌په‌گه به گه‌رمی له‌وێ له‌و مه‌یدانه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌رتشی ئازادی سوریا خه‌ریکی چالاکین، بۆیه پێیم وایه ئه‌مه‌ریکاییه‌کان نا‌هێڵن تورکیا له‌وه زیاتر بچێته پێشه‌وه وه ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی که له واشنتن گیراوه هۆکاره‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌یانه‌وێ سنوورێک بۆ تورکیا دابنێنن و پێی بڵێن نابێ له‌مه زیاتر بڕۆن، بۆیه تورکیا ناتوانی زۆر بچێته پێش".