Accessibility links

ملیۆنان کەس لە باشووری ئەفریکا ڕووبەڕووی خراپترین قەیرانی خۆراک بوونەتەوە


بەرنامەی خۆراکی جیهان ڕۆژی سێشەممە وتی ملیۆنان کەس لە سەرانسەری باشووری ئەفریکا ڕووبەڕووی خراپترین قەیرانی مرۆیی بوونەتەوە کە دەیان ساڵە بەو جۆرە نەبووە، هۆشداریدا و وتی توانای بۆ دابینکردنی یارمەتی کەم بووەتەوە بەهۆی ئەوەی کە پشتیوانی دارایی کەم بووەتەوە.

دەزگاکەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی لە نێوەندی وشکەساڵییەکی بێپێشینەدا، پێنج وڵاتی باشووری ئەفریکا - لیسۆثۆ، مالاوی، نامیبیا، زامبیا و زیمبابوێ - باری نائاسایی کارەساتییان ڕاگەیاندووە و داوای یارمەتی مرۆیی نێودەوڵەتییان کردووە. وشکەساڵییەکە بە خراپیش کاری کردووەتە سەر ئەنگۆلا و مۆزەمبیق و نزیکەی 21 ملیۆن منداڵ توشی بەدخۆراکی بوون.

وتەبێژی بەرنامەی خۆراکی جیهان تۆمسن فیری لە جنێڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هەتاوەکو سەرچاوەی زیاترمان دەست نەکەوێت ملیۆنان کەس مەترسی ئەوەیان لەسەرە بەبێ یارمەتی بە خراپترین وەرزی لاوازیدا تێپەڕ ببن کە دەیان ساڵە بەو جۆرە نەبیندراوە."

دەزگاکە پلانی هەیە خۆراک و لە هەندێک حاڵەتدا بە پارە یارمەتی زیاتر لە 6.5 ملیۆن کەس بدات لەو حەوت وڵاتەدا تاوەکو وەرزی دوورینەوەی دواتر کە دەکاتە مانگی سێی ساڵی داهاتوو.

وتیشی تەنها پێنج یەکی ئەو 369 ملیۆن دۆلارەی کە پێویستییان بووە وەریانگرتووە.

فیری وتی " بەروبوومی کشتوکاڵی نەماوە، ئاژەڵداری لە ناوچووە و منداڵانیش شانسییان دەبێت ئەگەر لە ڕۆژێکدا تەنها یەک جاریش نان بخۆن. دۆخەکە زۆر خراپە، ئێستا زیاد لە هەموو کات پێشتر دۆخەکە پێویستی بە کارێک هەیە بکرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG