Accessibility links

کۆشکی سپی پلانی خۆی بۆ کوتانی منداڵانی تەمەن 5-11 ساڵ بە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا ڕاگەیاند


بەڕێوەبەرایەتییەکەی سەرۆک جۆو بایدن پـلانی نوێی خۆی ڕاگەیاند بۆ کوتانی منداڵانی تەمەن 5 هەتا 11 ساڵ بە ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆڤید – 19 .

ڕاگەیاندنەکەی کۆشکی سپی دەڵێت:

هەر لەو سەروەختەوەی دەستی بە کارەکانی کردووە سەرۆک جۆو بایدن هەوڵەکانی حکومەتی چرکردووەتەوە بۆ دابینکردنی ڤاکسین بۆ ئەمەریکاییەکان وە کۆتایهێنان بە پەتاکە و کۆششی تەواوی بۆ تەرخان کردووە. تا ئەۆڕۆکە 2 لەسەر 3 ی کەسانی شیاو بۆ وەرگرتنی ڤاکسین کە دەکاتە 189 ملیۆن ئەمەریکایی بە تەواوەتی ڤاکسینیان وەرگرتووە. نزیکەی 2 ملیۆن کەیس ڕاپۆرتکراون لەو سەروەختەوەی کە سەرۆکایەتیـیەکەی گرتووەتە دەست. ئەگەری پێدانی مۆڵەتی یەکەم ڤاکسینی COVID-19بۆ منداڵانی تەمەن 5 هەتا 11 ساڵ کە لە ئێستادا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا (FDA) و سەنتەرەکانی کۆنتڕۆڵ و نەهێشتنی نەخۆشییەکان (CDC) لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە، کۆشکی سپی دەڵێت ئەمەش دەبێتە دەستکەوتێکی سەرەکی دیکە لە کۆششەکانی ئێمە بۆ بیناکردنی پێشکەوتنێکی مێژوویی پاراستنی زیاتری ئەمەریکاییەکان.

لەسەر ڕۆشنایی پێشبینیکراوی کۆبوونەوەی لیژنەی ڕاوێژکاری سەربەخۆی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا لە 26ی مانگی دە و هاوکات بەپیی کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی ڕاوێژکاری سەربەخۆی سەنتەری کۆنتڕۆڵ و نەهێشتنی نەخۆشییەکان لە 2-3 ی مانگی یازدەدا، ئەمڕۆ بەرێوبەرایەتییەکەی بایدن پلانێک ڕادەگەیەنێت بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەگەر ڤاکسینێک بۆ منداڵانی تەمەن 5 هەتا 11 ساڵان پەسەند بکرێت، ئەوا بە خێرایی دابەشدەکرێت و بە شێوەیەکی گونجاو و یەکسان بۆ خێزانەکانی سەرانسەری وڵات دابیندەکرێت. دەستپێکردنی بەرنامەی پێدانی ڤاکسین بۆ منداڵانی تەمەن 5 هەتا 11 ساڵ پشت دەبەستێت بە پرۆسەی سەربەخۆی FDA و CDC و بەپێی خشتەیەکی کاتی دیاریکراو، کۆشکی سپی ڕوونی دەکاتەوە و دەڵێت بەڵام هەوڵەکانی پلاندانانی ئێمە مانای ئەوەیە کە ئامادە دەبین لە ڕۆژانی دوای ڕاسپاردنەکەی CDCەوە دەستبکەیەن بە پێدانی ڤاکسینەکە. ئەم هەنگاوانە زۆر گرنگ دەبن لە دڵنیابوون لەوەی کە ئێمە دۆخەکەمان کۆنترۆڵکردووە و بەرەو ڕووی ڤایرۆسەکەوە وەستاوین لە ڕێی پاراستنی منداڵ و خێزانەکانەوە، بە تایبەتی ئەوانەی کە زۆرترین مەترسییان لەسەرە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە کە ملیۆنان نەوجەوان کە تەمەنیان لە نێوان 12 هەتا 17 ساڵاندایە بە سەلامەتی کوتراون و دەزانین کە ڤاکسینەکان کار دەکەن. ئەو کەسانەی کە بە تەواوەتی ڤاکسینیان وەرگرتووە پلەیەکی بەرزی بەرگری لەشیان بۆ دروست بووە کە لە دژی ڤایرۆسە گۆڕاوەکەشە واتە ڤایرۆسی دەیلتا و 10 جار کەمتر تووشی نەخۆشی COVID-19دەبن لەچاو ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە. ئاکامەکانی تووشبوون بە کۆڤید-19 لە منداڵاندا زۆر مەترسیدارە و بە تایبەتی لەم مانگانەی دوایـیدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو پلانەی بەڕێوەبەرایەتیـیەکە هەوڵێکی گشتگیرە بۆ سەر کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتیش بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی کە ئێمە دەستمان بە پێداویستی و شوێن و پشتیوانی پێویست دەگات بۆ ڕاپەڕادنی پێدانی ڤاکسین و پاراستنی منداڵانی وڵاتەکەمان لە ڤایرۆسەکە.

بەڕێوەبەرایەتییەکەی بایدن ئەمڕۆ ئەم هەنگاوانەی خوارەوە ڕاگەیاند:

پاراستنی پێداویستیەکانی ڤاکسین بۆ منداڵانی وڵاتەکە: بەڕێوەبەرایەتییەکە بە تەواوی ڤاکسینی کڕیوە بۆ دابینکردنی کوتان بۆ 28 ملیۆن منداڵی تەمەن 5 هەتا 11 ساڵ ئەگەر مۆڵەت بدرێت بە ڤاکسینی Pfizer-BioNTech بۆ ئەوەی بۆ منداڵانی تەمەن 5 هەتا11 ساڵان بەکاربهینرێت، واتە ئەگەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکاوە مۆڵەت بدرێت و لەلایەن سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی (CDC) پێشنیار بکرێت، ئەوا دەبێت بڕی دەرزییەکە و کڵێشەیەکی تایبەت بۆ ئەم گروپە تەمەنە سازبکرێت. ڤاکسینەکە شێوەیەکی تایبەتی دەبێت و بچووکتر دەبێت کە ئاسانکاری دەکات بۆ بنکە تەندروستییەکان و پزیشکەکان و دابینکەرانی دیکەی ڤاکسینەکان بۆ منداڵان و خێزانەکانیان. لە چاوەڕوانی مۆڵەتی FDA دا شێوەبەندی پاکێجەکە پێکهاتووە لە 10 ژەمە ڤاکسین لە کارتۆنێکدا کە هەر دانەیەک لەوانە 10 دەرزی ڤاکسینەکەی تێدایە، لە ڕێی بارهەڵگرێکی تایبەتەوە کە لەم دواییانەدا نوێکراوەتەوە ڤاکسینەکان دەگوازرێنەوە، دەکرێت ڤاکسینەکە بۆ ماوەی 10 هەفتە لە پلەیەکی زۆر نزمی ساردکەرەوەی پێوانەییدا هەڵبگیرێت و بۆ ماوەی 6 مانگیش دەتوانرێت لە پلەیەکی زۆر نزمی سارد دا هەڵبگیرێت.

ڤاکسینەکە لەگەڵ هەموو پێداویستیە زیادەکاندا دابیندەکرێت کە دابینکەرانی ڤاکسینەکە پێویستیان پێدەبێت بۆ خزمەتکردنی منداڵان، کە دەرزی بچووکیشی تێدایە. وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمریکا (HHS) شان بە شانی ویلایەتەکان کار دەکات بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئەم ڤاکسینە بۆ تەواوی وڵاتەکە بەردەست بێت.

خاڵی دووەمی راگەیندراوەکەی کۆشکی سپی باس لەوە دەکات کە وەستان لەو شوێنانەی کە ڤاکسینەکە وەردەگرن دەبێت بۆ منداڵان و دایکان و باوکان زانراو بێت و جێی متمانەیان بێت: بەڕێوەبەرایەتییەکەی پێدانی ڤاکسین بەردەست بێت و شوێنەکەکان گونجاوبن بۆ خێزانەکان لە تەواوی وڵاتەکەدا، لەوانە بنکەی تەندروستی لە فەرمانگەکانی پزیشکەکان، نەخۆشخانەکان، دەرمانخانەکان، سەنتەرەکانی تەندروستی گشتی کە لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا زیاتر لە 25 هەزار شوێنی چاودێری منداڵان و چاودێری سەرەتایی دابیندەکرێت بۆ پێدانی ڤاکسینەکە بە منداڵان، جگە لە دەیان هەزار شوێنی دابینکراوی دیکە کە خزمەتی منداڵان دەکەن، لەوانە دەرمانخانەکان، نەخۆشخانەکانی منداڵان و سەنتەری تەندروستی گشتی.

  • زیاتر لە 25 هەزار فەرمانگەی پزیشکی منداڵان و شوێنەکانی تری چاودێری سەرەتایی بۆ ئەو مەبەستە ئامادە دەکرێت، بەڕێوبەرایەتییەکە بە هاوبەشی لەگەڵ ولایەتەکان و ناوچە خۆجێییەکان لە سەرانسەری وڵاتەکەدا پڕۆسەی پێدانی ڤاکسینەکە دابین دەکات.
  • هەروەها ئامادەکردنی زیاتر لە 100 نەخۆشخانە و سەنتەری تەندروستی منداڵان لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا: بەڕێوبەرایەتیەکە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵەی نەخۆشخانەکانی منداڵان دەستپێدەکات بۆ کارکردن لەگەڵ زیاتر لە 100 نەخۆشخانەی منداڵان لە سەرتاسەری وڵات بۆ دامەزراندنی شوێنی لێدانی ڤاکسینەکە لە مانگی یازدەوە تا کۆتایی ئەم ساڵ.
  • هاوکات دەیان هەزار دەرمانخانە هەن: وەک بەشێک لە بەرنامەی دەرمانسازی حکومەتی فیدراڵ، دەیان هەزار دەرمانخانە لە سەرانسەری وڵاتەکە ڤاکسینەکە بۆ کۆمەڵگەکانیان دابیندەکەن، هاوکات دەرمانخانەکان سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراون بۆ زانیاری دایک و باوکەکان، دەرمانخانە خۆجێییەکان دەبێتە بژاردەیەکی گونجاو و بەردەست بۆ زۆرێک لە خێزانەکان.
  • سەدان بنکە و بەشی تەندروستی قوتابخانەکان و گشتییەکان هەن: بەرێوەبەرایەتییەکە کار لەگەڵ ویلایەتەکان و هاوبەشە ناوخۆییەکان دەکات بۆ ئەوەی شوێنی کوتان لە قوتابخانەکان و شوێنە باوەڕپێکراوەکانی دیکە لە سەرانسەری وڵاتەکەدا بەردەست بێت. بەڕێوەبەرایەتیەکە لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتی فریاکەوتنی فیدڕاڵیەوە (FEMA)، پارەیەکی تەواو بۆ ویلایەتەکان دابیندەکات بۆ پشتگیریکردنی وەرگرتنی ڤاکسینەکە و هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەو بارەیەوە، لەوانە دروستکردنی شوێن و کڕینی کەرەستە و پێداویستیەکان بۆ کۆگا و بەڕێوەبردنی ڤاکسینەکەن، دابینکردنی هۆکارەکانی گواستنەوە بۆ شوێنی وەرگرتنی ڤاکسینەکەو گەڕانەوەیان .

یەکێک لە خاڵەکانی دیکەی راگەیندراوەکە بریتیە لە پشتیوانی لە پەروەردە و هەوڵدانی پەیوەندیکردن بۆ دروستکردنی متمانەی گشتی: بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی زانیاری بۆ دایک و باوکان کە پێویستیان پێیەتی بۆ خێزانەکانیان، HHS هەڵمەتێکی هۆشیاری گشتی نیشتیمانی بەڕێوەدەبات بۆئەوەی دایکان و باوکان و بەخێوکەران ئەو زانیاریە وردودرشتانەیان پێبگات کە پێویستیان پێیەتی و لە ڕووی رۆشنبیری گشتییەوە وەڵامدەرەوەی پرسیارەکانیان بێت سەبارەت بە ڤاکسینەکە و مەترسیەکانی پەتای کۆڤید 19 بۆ منداڵان.

لە کۆتایی راگەیندراوەکەدا کۆشکی باس لەوەش دەکات کە زیاتر لە 14,000 ئەندامی گروپی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڤید-19 ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن بۆ بەڕێوەبردنی کۆششەکان بۆ پاراستنی منداڵان و خێزانەکانیان. سەرەڕای ئەوەش، لە کاتێکدا زۆرێک لە دایکان و باوکان دەچنە لای پزیشکی منداڵان بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانیان، ئێمە دەزانین کە هەندێک منداڵ چاودێری پزیشکی جێگیریان نییە و دایک و باوکیان لەوانەیە پرسیاریان هەبێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموو دایک و باوکێک لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە وەڵامیان دەست دەکەوێت، بۆ ئەو مەبەستە وەزیری تەندروستی ئەمەریکا هەڵدەستێت بە دانانی پزیشکی منداڵان و رێبەرانی کۆمەڵگا بۆ لێدوان و گفتوگۆکردنی ڕاستەوخۆ بۆ ئەمەریکییەکان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کەناڵەکانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و لە ڕێگەی سەردانی ئەو کۆمەڵگایانەی کە زۆرترین زیانیان پێکگەیشتووە و لەبەردەم مەترسیدان.

XS
SM
MD
LG