Accessibility links

کۆشکی سپی: سەرۆک بایدن ڕووسیا وەکو دەوڵەتێکی پشتیوانیکار لە تیرۆر ڕاناگەیەنێت


وتەبێژی کۆشکی سپی کارین جین پیێر
وتەبێژی کۆشکی سپی کارین جین پیێر

وتەبێژی کۆشکی سپی کارین جین پیێر دەڵێت سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دوایین بڕیاری خۆی داوە دژی ناساندنی ڕووسیا وەکو دەوڵەتێکی پشتیوانیکار لە تیرۆر.

ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن گوتی نابێت ڕووسیا وەکو دەوڵەتێکی پشتیوانیکار لە تیرۆر بناسێندرێت، ئەمەش لە کاتێکدا کە ئۆکرانیا بەهۆی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە وڵاتەکەیدا داوای کردووە ڕووسیا وەکو دەوڵەتێکی پشتیوانیکار لە تیرۆر بناسێندرێت.

مۆسکۆ هۆشداریداوە لەسەر ئەوەی ئەگەر ئەو کارە بکرێت ئەوا دەبێتە هۆی پچڕاندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا.

جین پیێر وتی ناساندنی ڕووسیا وەکو دەوڵەتێکی پشتیوانیکار لە تیرۆر دەکرێت ببێتە هۆی دواخستنی هەناردەکانی خۆراک و گرێبەستەکانی گواستنەوەی خۆراکیش بە دەریای ڕەشدا دەخاتە مەترسییەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG