له‌وتوێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تاران ده‌ڵێت" هه‌میشه ئێران وه‌فد و كه‌ناڵی تایبه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه تا قسه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه ناكۆكه كورده‌كان بكات بۆ یه‌كڕیزی ،ئێران دوو كونسڵیهی هه‌یه له‌هه‌رێم ئه‌وانه‌ی لهكونسڵخانهكانن هه‌میشه له‌په‌یوه‌ندیدان ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ كاروباره‌كان و سه‌رخستنیان، به‌رده‌وام هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانه نه‌ك به‌ته‌نها له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی ، من خۆم یه‌كێكم له‌وانه‌ی كه‌هه‌موو كات داواكارم ئێران ڕۆڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان ببینێت، له‌باره‌ی ڕای ئێرانیش له‌سه‌ر پۆسته‌كانی حكومه‌تی نوێی عیراق به‌تایبه‌ت سێ پۆسته سیادهیهكه( سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆكی په‌رله‌مان) نازم ده‌باغ وتی" ئێران ڕازیه دڵخۆشه كه‌سێ كه‌سایه‌تی له‌ناو په‌رله‌مانی عیراقیه‌وه هه‌ڵبژێردراون به‌ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، وه‌ختێك سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی ئێران ده‌كات، ئێران ده‌ڵێت: هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ حكومه‌ته نوێیه‌كه ده‌خوازین واته ئێران دڵخۆشه، به‌ڵێ سێ كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی سێ پۆسته سیادیهكهی عیراق دڵخوازی ئێران و ئه‌رده‌ن و سعودیه و ئه‌مریكاشه، خۆ ئه‌مریكا یه‌كه‌م وڵات و لایه‌ن بوو پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك كۆمار و ئه‌وانی تریش كرد به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌هۆی هه‌ندێك پڕوپاگه‌نده كه دژ به ئێران ده‌كرێت زیاتر نه‌خشی ئێران به‌سه‌ر نه‌خشه‌كانی تر دیاره، له‌باره‌ی هه‌وڵی كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش ده‌باغ ده‌ڵێت" ئێران كاتی خۆ-خۆیشی دژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌بووه، من بۆ مێژوو ئه‌وه ده‌ڵێم زۆرێك له‌به‌رپرسه گه‌وره‌كانی ئێران له‌زاری خۆیانم بیستووه كه له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن له‌كاریزمای كه‌سایه‌تی كورد بوون وه هه‌وڵبده‌ن له‌ناو كورددا كاریزمایه‌ك هه‌بێت كه به‌رپرسیارێتی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌كێشه گه‌وره‌كانی هه‌رێم له ئه‌ستۆ بگرێت، هه‌ریه‌كه له‌كاك مه‌سعود و مام جه‌لال و چند سه‌ركرده‌یه‌كی كورد وه‌ك كاریزما له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه لێیان ده‌ڕوانرێت."
نازم ده‌باغ له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه له‌باره‌ی ڕۆڵی ئێران له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق وتی: من پێم وایه هه‌ندك پڕوپاگه‌نده ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان و عیراق كه به‌بڕوای من به‌شێكی له ئه‌ستۆی لاوازی حیزبه‌كان خۆیانه كه ئه‌وه‌نده (ئیجازه) ده‌دن باس له‌ده‌ستوه‌ردانی ئێران بكرێت ئه‌گه‌رنا من هێنده‌ی له ئێڕانم نه‌مبینیووه و نه‌مبیستووه له پێكهاته و شێوكهی ئه‌و ڕۆڵه‌ی هه‌بێت بڵێت كێ وهزیربێت یا كێ وه‌زیر نه‌بێت هه‌موو وڵاته‌كان ڕۆڵیان هه‌بووه ، من پێم وایه هه‌موو وڵاته‌كان جۆرێك له‌په‌یامی خۆیان هه‌بووه كه كێ سه‌رۆك كۆمار بێت یا سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵام وردكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كێ وهزیربێت یا نه‌بێت ئه‌مه ئه‌رك و تاوان و ئۆباڵێكی قورسه له ئه‌ستۆی لایه‌نه سیاسیه‌كانی عیراقه كه بۆ ڕێگه ده‌ده‌ن ورد و درشت ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی دره‌وه هه‌بێت وه‌ك باس ده‌كرێت سعودیه‌یه، ئه‌مریكایه، توركیایه هه‌روه‌ها ئێرانه ، به‌ڵام دواجار ئه‌مه له‌په‌رله‌مانی عیراق یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه په‌رله‌مانتاران ده‌نگ ده‌ده‌ن هه‌روه‌ك بینینمان له‌بابه‌تی سه‌رۆك كۆمار زۆربه‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ڕێكه‌وتنی ژێربه‌ژێریان هه‌بوو به‌ڵام (د.به‌رهه‌م ) (٢١٩) ده‌نگی هێنا هیوادارم له‌بابه‌تی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیره‌كانی تریش له‌م كابینه‌یه په‌رله‌مانتاران به‌و شێوه بوێریه ده‌نگی خۆیان بده‌ن بێ كاریگه‌ری هیچ كه‌س و لایه‌ك."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئێران ڕازیه له سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عیراق؟نازم ده‌باغ وتی" به‌ڵێ ئێران ڕازیه دڵخۆشه كه‌سێ كه‌سایه‌تی له‌ناو په‌رله‌مانی عیراقیه‌وه هه‌ڵبژێردراون به‌ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، وه‌ختێك سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی ئێران ده‌كات، ئێران ده‌ڵێت: هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ حكومه‌ته نوێیه‌كه ده‌خوازین واته ئێران دڵخۆشه، به‌ڵێ سێ كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی سێ پۆسته سیادیهكهی عیراق دڵخوازی ئێران و ئه‌رده‌ن و سعودیه و ئه‌مریكاشه، خۆ ئه‌مریكا یه‌كه‌م وڵات و لایه‌ن بوو پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك كۆمار و ئه‌وانی تریش كرد به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌هۆی هه‌ندێك پڕوپاگه‌نده كه دژ به ئێران ده‌كرێت زیاتر نه‌خشی ئێران به‌سه‌ر نه‌خشه‌كانی تر دیاره."
ده‌رباره‌ی ڕۆڵی كۆماری ئیسلامیش له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم؟ نازم ده‌باغ وتی: من وای ده‌بینم وه واش ده‌زانم كه‌هه‌میشه هاوكار بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسیه‌كان وه داواش له‌لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كات به‌پێی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه‌خۆیان هه‌یانه ڕاسته‌وخۆ، چونكه هه‌موو شتێك ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگای ئێمه‌وه نیه،هیوای سه‌ركه‌وتن ده‌خوازێت و هه‌رچی زووه حكومه‌تێك له كوردستان دروست بكرێت تا بتوانێت چاودێری بارودۆخی ئه‌منی و سیاسی و ئابوری ناوچه‌كه بكات كه له‌قازانجی كۆماری ئیسلامی بێت، به‌ڵام ده‌ست وه‌ربداته وردكاری پێكهێنانی حكومه‌ت من ئه‌وه به‌دیناكه‌م وه پێشم وایه یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌نده لاواز نین بهێڵن هه‌موو ورده‌كاریه‌كان بكه‌وێته ده‌ست وڵاتانی تر.
ده‌باغ وتیشی" من ئاگاداری ورده‌كاری هه‌وڵه‌كانی ئێران نیم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌تایبه‌ت دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌ڵام ئاگاداری پره‌نسیب (دیسپلنی) ئێرانم كه ئه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانه نه‌ك به‌ته‌نها له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌بایی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان پڕۆسه‌ی اهو له‌عیراق ئاسانتر ده‌كات وه ئاسایش له‌كوردستان زیاتر ده‌چه‌سپێت، من خۆم یه‌كێكم له‌وانه‌ی كه‌هه‌موو كات داواكارم ئێران ڕۆڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان ببینێت، به‌س چ ڕۆڵێك ده‌بینێت له‌گه‌ڵ كێ نزیكتره؟ ئه‌مه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه تایبه‌تیه‌كانی خۆیانن كه‌سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌رپرسانی هه‌موو حیزبه‌كان ده‌بینن وه من پێم وایه له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كه‌تی و لایه‌نه‌كانی تریش ئێستا له‌په‌یوه‌ندیدایه ئێران ."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ وه‌فدێكی ئێرانی سه‌ردانی هه‌رێمی كردوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان؟
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران وتی: هه‌میشه هه‌یه، له‌پێش هه‌ڵبژاردن، له‌دوای هه‌ڵبژاردن وه له ئاینده‌ش ده‌بێت، چونكه له‌هه‌رێمی كوردستان ئێران دوو كونسڵیهی هه‌یه وه‌هه‌میشه ئه‌وانه‌ی لهكونسڵخانهكانن له‌په‌یوه‌ندیدان ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ بۆ كاروباره‌كان و سه‌رخستنیان."
ڕاشیگه‌یاند" ئێران مه‌سه‌له‌ی كورد له‌عیراق به ستراتیژی سه‌یر ده‌كات چونكه پاراستنی ده‌ستور و یه‌ك پارچه‌یی عیراقی تێدایه، وه هه‌میشه هه‌وڵی داوه لایه‌نه كوردییه‌كان یه‌ك ڕیز بن، چ ئێستا چ ڕابردوو یاخود داهاتوو، دیاره به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆشی تێدایه."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئێران هێڵی سوری له‌سه‌ر به‌شداری هیچ لایه‌نێك هه‌یه له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ؟ نازم ده‌باغ وتی" ئێران هه‌میشه هه‌وڵی یه‌كڕیزی ماڵی كوردی داوه، هه‌تا كاتی خۆی له‌بابه‌تی سه‌رۆك كۆماری عیراقیش داوای كرد كورد یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، وه ئێستاش ئێران پێی باشه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكی سیاسی له توانای به‌شداری كردنێتی له‌حكومه‌تی هه‌رێم به‌شداری پێبكرێت."
هه‌روه‌ها وتی" نه‌ك ئێران هه‌مووان داوا ده‌كه‌ین كه به‌زوترین كات حكومه‌تی نوێی هه‌رێم پێكبێت، چونكه چه‌ند زوو حكومه‌تی نوێ پێكبێت ئه‌وه‌نده‌ش زوتر خزمه‌تگوزاری ده‌گاته هاوڵاتیان."
سه‌باره‌ت بهڕۆل ئێران له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد؟ نازم ده‌باغ وتی" ئێران هه‌میشه هه‌وڵی داوه كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد به‌پێی ده‌ستور چاره‌سه‌ربكرێن وه وه په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی ببنه‌وه."
له‌به‌شێكی تری وتوێژه‌كه‌دا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئێران پێی باشه چ كه‌سایه‌تیه‌ك له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستان كه ئێستا زۆرترین كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی ههرمهكهی به‌ده‌ستهێناوه، پشكی ئه‌وه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وتی" تا ئێستا ئێران له‌وباره‌یه‌وه هیچی نه‌وتووه ئه‌مه‌ی به‌جێ هێشتووه بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری ئه‌و حیزبه خۆی، به‌ڵام وه‌ك بۆچونی خۆم كه كام له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی باس ده‌كرێت بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دڵخوازی ئێرانه نامه‌وێت بڵێم( به‌پێكه‌نینه‌وه وای وت)."
ده‌رباره‌ی بۆچونی ئێران له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نازم ده‌باغ وتی" ئێران كاتی خۆ-خۆیشی دژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌بووه، من بۆ مێژوو ئه‌وه ده‌ڵێم زۆرێك له‌به‌رپرسه گه‌وره‌كانی ئێران له‌زاری خۆیانم بیستووه كه له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن له‌كاریزمای كه‌سایه‌تی كورد بوون وه هه‌وڵبده‌ن له‌ناو كورددا كاریزمایه‌ك هه‌بێت كه به‌رپرسیارێتی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌كێشه گه‌وره‌كانی هه‌رێم له ئه‌ستۆ بگرێت بۆیه وه سیستمی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستانیش هه‌م سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌م په‌رله‌مان هه‌م حكومه‌تی تێدایه بۆیه ناكرێت دژی ئه‌وه بوه‌ستێته‌وه."
نازم ده‌باغ زیاتر ڕونیكرده‌وه وتی" به‌ڵێ كاتی خۆی ئێران كاك مه‌سعود و مام جه‌لال وه زۆرێك له‌سه‌ركرده‌كانی تری بهكاریزما ده‌بینی، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان له‌ناو حیزبه‌كانی خۆیان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا بمانه‌وێت یا نا كاك مه‌سعود كه‌سایه‌تیه‌كی دیار و سیاسهتمدارێكی به‌رپرس وه كاریزمابووه، جا به‌درێژایی مێژوو چه‌ندی كردووه خه‌ڵك لێی ڕازیه، چه‌ندی كردووه خه‌ڵك لێی ناڕازییه به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵك ئه‌مڕۆكه حسابێكی تایبه‌ت بۆ كاك مه‌سعود ده‌كه‌ن."