پارتی ئاشـتی و دیموکراسی (به‌ده‌په) ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له دیاربه‌کر خۆپـیشـاندانێـکی سـازکرد به مه‌به‌سـتی بایکۆتکردنی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی بڕیاره بۆ هه‌موارکردنی ده‌سـتوری تورکیا له 12 مانگی نۆدا سـازبکرێت.
له خۆپـیشـاندانه‌که‌دا که ده‌یان هه‌زار که‌س ئاماده‌ی بوون چه‌ندین به‌رپـرسی باڵای به‌ده‌په وتاریان پـێشـکه‌ش کرد، له‌وانه سه‌رۆکی شـاره‌وانی دیاربه‌کر عوسـمان بایده‌میر.
به‌ڕێز بایده‌میر له میانه‌ی وتاره‌که‌یدا ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا و پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان گرت و گوتی له ماوه‌ی حوکمڕانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و پارته‌که‌ی چه‌ندین لاوی کورد به ده‌ستی هێزه‌کانی حکومه‌ت کوژراون. گوتیشی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا سیاسه‌ت به مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌کات.
پاشـان عوسـمان بایده‌میر داوای له خه‌ڵـکی کرد بایکوتی ڕایفراندۆمه‌که بکه‌ن و گوتی مه‌سه‌له‌ی کورد به‌مه چاره‌سه‌ر ناکرێت.
ده‌توانن گوێبیستی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر خه‌جیجان فارقین بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:41 خوله‌كه.