ده‌وڵه‌تی ئێران که سـنوورێـکی به‌ربڵاوی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتاندا هه‌یه، له ئێسـتادا که‌وتووه‌ته گرتنی زۆربه‌ی ناوچه سـنووریـیه‌کان، به تایبه‌تی ئه‌و ڕێـگایانه‌ی ناڕهسمیـیه، ئه‌ویش له ڕێـگای دروسـتکردنی به‌ربه‌سـتی سـنووریـیهوه.
به بڕوای زۆرێـک له ئاگایان و شـاره‌زایان دروسـتکردنی ئه‌و به‌ربه‌سـتانه له لایه‌ن ئێرانه‌وه زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ده‌یه‌وێت سـنووره‌کانی خۆی له هه‌موو ده‌سـتێوه‌ردانێـکی ده‌ره‌کی بـپارێزێت.
جگه له‌وه‌ش ڕه‌نگه هۆکارێـکی تر له ئارادا بێت، دانانی ئه‌و به‌ربه‌سـتانه زیاتر بۆ به‌رگرتن بێت له شه‌ڕوانه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پـژاک) بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چنه ناو خاکی ئێرانه‌وه که زۆر جار ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌کداری له نێوان هه‌ردوولادا ده‌که‌وێته‌وه. هه‌رچه‌نده له ئێسـتادا ئاگربه‌سـتێـک له نێوان هه‌ردوو لایهنهکهشـدا هه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا یه‌حیا به‌رزنجی له بناری قه‌ندیل گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی ڕێبه‌ری پـژاک شێرزاد که‌مانگه‌ر سـازداوه و پاشـان ڕاپۆرتێـکی له‌سه‌ر ئاماده‌کردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:16 خوله‌كه.