سەبارەت بە روانگەی پەیرەوانی ئاینی یاری (یارسانەکان) بەرامبەر بە نەورۆز، ئەردەڵان بێهرووزی، چالاکی سیاسی دەڵیت کە ڕی و ڕەسمی نەورۆز تەنیا بەڕیوەبردنی وەک بۆنەیەکی ئاسایی نیە، بەڵکوو ناروەڕۆکێکی مێژوویی هەیە و بۆتە نەریتێک کە یەکێک لە پەیامەکانی خۆڕاگری بەرامبەر بە ستەمکاران دا بووە و هەرواش درێژەی هەیە.
هەروەها ئەو دەڵیت زۆربەی یارسانەکان لە ئوستانەکانی کرماشان، داڵاهۆ، ئیلام، خوراسان،باکووری ئێران، باکووری لۆڕستان دەژین و تەنانەت رێڕەوانی ئەو ئایینە تاران، قەزوین، کرێند، هەمەدان، ئیلام و شارەکانی تریش دەگرێتەوە.